1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بارانی بەخوڕ چادری ئاوارەكانی لە غەززە ژێرئاو خست
پەیام
بارانی بەخوڕ چادری
ئاوارەكانی لە كەرتی غەززەی فەڵەستین ژێرئاو خست و ڕەوشی مرۆیی خێزانەكانی هێندەی
دیكە ئاڵۆز كرد.
بەهۆی دەستپێكردنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی
كەشوهەواوە، بارانی بەخوڕ كەرتی غەززەی فەڵەستینی گرتەوە و چادرە كۆنەكانی ئاوارەكانی
ژێرئاو خست، بەرگریی شارستانییش پێشتر داوای خۆپارێزیی لە ئاوارەكان كردبوو.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاو
كراونەتەوە خێمە شێواوەكانی پەناگە كاتییەكانی كەرتەكە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە خێزانەكان
تێیدا ژیان بەسەر دەبەن، بەهۆی زۆری بەكارهێنان و نۆژەننەكردنەوە توانای بەرگریی بۆ
ئاوارەكان لەدەست داوە و ناتوانێت چیدیكە لە با و باران و سەرما بیانپارێزێت.
بەپێی خەمڵاندنە مرۆییەكان،
نزیكەی 162 هەزار چادر پێویستیان بە نوێكردنەوە و گۆڕین هەیە، هاوكات ڕێكخەری تۆڕی
ڕێكخراوە ناحكوومییەكان هۆشداری لە مەترسیی لافاو لە زیاتر لە هەزار شوێن دا كە ملیۆنێك
و 100 هەزار كەسی نیشتەجێبوو لەناو 240 هەزار خێزاندا دەگرێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە، لیژنەی
فریاگوزاریی زستان پلانەكانی بۆ وەرزی 2026-2027 ڕاگەیاند و هۆشداریی دا كە تێكچوونی
ژێرخان، داڕمانی پەناگەكان و كەمیی سووتەمەنی زەنگی مەترسیی زستانێكی زۆر سەختن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە