15 خولەک پێش ئێستا 21 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف وه‌ڵامی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، بێهیوا بوون

په‌یام
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕەخنەی توندی لە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گرت، دوای ئەوەی ناوبراو بەهۆی هەڕەشەی کوشتنەوە چووە بنکەیەکی سەربازی و لێدوانی دژی ئێران دا. 
قالیباف لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکای سەبارەت بە ئێران بە «پڕوپووچ» وەسف کرد و وتی: «لێدوانە پڕوپووچەکان و زمانی نائەخلاقیی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، قووڵایی بێهیوایی ئەوان لەبەرانبەر هێزی ئێراندا دەردەخەن. »
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەو کەسەی «لە ترسی هەڕەشە نزیکەکان لە ماڵەکەی خۆی هەڵدێت و پەنا بۆ حەشارگە سەربازییەکان دەبات، باشترە لە بری سووکایەتیکردن، بیر لە شکستە ستراتیژییەکانی لە ناوچەی کەنداودا بکاتەوە. »
ئەم وەڵامەی قالیباف دوای ئەوە دێت کە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاش گواستنەوەی شوێنی مانەوەی لە واشنتنی پایتەختەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو ملکەچی هەڕەشە ئێرانییەکان بۆ کوشتنی نابێت. 
بێسێنت ئێرانی بەوە وێنا کردبوو کە «وەک ئاژەڵێکی مەترسیداری گەمارۆدراو» مامەڵە دەکات، ڕوونیشی کردبووەوە کە هەر ئەو هۆکارە وای لێ کردووە دوای هەڕەشەکانی کوشتن، پابەندی ڕێنماییەکانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی بێت و لە ماڵەکەیەوە بچێتە بنکەیەکی سەربازی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    قالیباف وه‌ڵامی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، بێهیوا بوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران خاوەنی جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕادارێكی ئه‌مریكامان له‌ به‌حرێن كرده‌ ئامانج

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراوەی ئەزهەر داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی ئاوارەكانی غەززە دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە گەرووی هورمز مین بە سێ كەشتی نەوتهەڵگری دیكەدا تەقییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشكردنە سەر نەوتهەڵگرەكان كارەساتێكی ژینگەیی بەرفراوانی لە كەنداو ناوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لێكچوونی لە نەتەنیاهوو، شیرینیفرۆشێكی تاران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، 25 كەسی دیكە لە غەززە بوونە قوربانی

سەرەتا