24 خولەک پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئاژانسی وزهی ئهتۆم لهژێر كاریگهری ئهمریكا و ئهورووپادایه
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەژێر کاریگەریی لایەنگری و فشاری ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپادایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاژانسەکە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی و فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەندێک وڵاتی ئەورووپا. ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئاژانسەکە سوورە لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێبازی پێشووی خۆی و پێشکەشکردنی ئەو ڕاپۆرتانەی وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە "یەکلایەنەن" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم ڕێبازەی ئاژانسەکە زیانی بە متمانەپێکراویی خۆی گەیاندووە و بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی، ڕاشیگەیاندووە، "داتاشینی بیانوو بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە هیچ دەستکەوتێکیان بۆ ناهێنێت. "
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئاژانسەکە لە دوایین ڕاپۆرتیدا دانی بەوەدا ناوە، هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوونەتە هۆی هاتنەکایەی دۆخێکی بێپێشینە و تێکچوونی چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە ناوخۆی ئێراندا، بۆیە داوای لێ کردووە بە ڕوونی ڕایبگەیەنێت کە دۆخی ئێستا دەرەنجامی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
پێشتر و لە ڕۆژی هەینیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو کە هەست بە "نیگەرانییەکی ڕوو لە زیادبوون" دەکات بەرانبەر بە دامەزراوەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئەسفەهان، کە ئێران ساڵی ڕابردوو بوونی ڕاگەیاندبوو، بەڵام ڕێگەی بە ئاژانسەکە نەداوە پشکنینی بۆ بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە