23 خولەک پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
تاران: پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین و له هیچ ڕێكهوتنێكدا ئهوه قبوڵ ناكهین
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەڵپەساردنی کاتیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە هیچ ڕێککەوتنێکدا قبووڵ ناکات، دووپاتیشی کردەوە پابەندی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران لە چوارچێوەی هیچ ڕێککەوتنێکدا هەڵپەساردنی کاتیی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵ ناکات، ڕوونیشی کردووەتەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی بڕیارداندا نییە سەبارەت بە دۆسیە ئەتۆمییەکان.
سەبارەت بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە ئەو پرسە لە لایەنە پەیوەندیدارەکاندا و لەسەر بنەمای ڕێکار و چوارچێوە یاساییە پەیوەستەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بڕیاری لێ بدرێت. هاوکات دووپاتی کردووەتەوە کە تا ئەو کاتەی ئێران ئەندامی ئەو پەیماننامەیە بێت، پابەندی بەڵێن و ئەرکەکانی خۆی دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی هەڵوێستەکەیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوە کردووە کە سەرنجیان لەسەر کارەکانی خۆیانە و بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیان پشت بە هیچ لایەنێک نابەستن.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە کاتێک دەڵێن لە ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان ناترسن، بەو واتایە نییە کە هیوایان لەسەر هیچ لایەنێک هەڵچنیبێت، بەڵکوو بڕیارەکان بەو شێوەیە دەدەن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە