2 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
لالیگا.. سێ ڕاهێنەر کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترینی مانگ دەکەن
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ڕێکخراوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا (لالیگا) لیستی سێ پاڵێوراوی
کۆتایی بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ئەم مانگەی ڕاگەیاند.
تێیدا هەریەکە لە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید،
هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە و خۆسێ ئەلبێرتۆ لۆپێزی ڕاهێنەری ڕاسینگ سانتاندەر
ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.
مۆرینیۆ بە بەهێزترین ئامارەوە دەچێتە نێو کێبڕکێکە، پاش
ئەوەی لە مانگی 11 سەرکردایەتیی مەدریدی
کرد بە سێ سەرکەوتنی لەسەریەک و بەدەستهێنانی ٩ خاڵەکە، هاوکات هێرشبەرانی ٨ گۆڵیان
تۆمارکرد و تەنیا یەک گۆڵیان لێ کرا.
لە بەرەی کەتەلۆنیادا، فلیک توانی هاوسەنگی و تۆماری تەواو
بۆ بەرشە بپارێزێت کاتێک هەردوو یارییەکەی ئەم مانگەی بردەوە و ٦ خاڵی بەدەستهێنا،
بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ و وەرگرتنی ٣ گۆڵ؛ دیارترین بردنەوەی تیپەکە لە ئەتلەتیکۆ
مەدرید بوو.
لە لایەکی دیکەوە، خۆسێ ئەلبێرتۆ لۆپێز بە هەڵسانەوەیەکی
سەرنجڕاکێش لەگەڵ ڕاسینگ سانتاندەر ناوی خۆی لە لیستی کۆتاییدا جێگیر کرد بە کۆکردنەوەی
٦ خاڵ لە سێ یاریدا تا کێبڕکێی خەڵاتی ئەم مانگەی لالیگا بکاتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین
ململانێکانی وەرز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە