2 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، ئیندریکی هێرشبەری بەڕازیلی
تووشی پێکان بووە.
یانەی شاهانە بە فەرمی ڕایگەیاند کە دوای ئەنجامدانی
پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە، ئیندریک لە ماسولکەی قاچی چەپیدا تووشی پێکان
بووە و چاودێریی بەرەوپێشچوونی چاکبوونەوەی یاریزانەکە دەکرێت، بەبێ ئەوەی ماوەی
دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا بکات.
وێڕای ئەوەی یانەکە وادەی گەڕانەوەی دیاری نەکردووە، بەڵام
میگێل ئانخێل دیازی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانە شاهانەکە بۆ ماوەی
دوو هەفتە لە تواناکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە بێبەش دەبێت تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە
و ئامادەیی جەستەیی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.
هەروەها یاریزانە بەڕازیلییەکە شانبەشانی دێنزڵ دەمفریس
لە دوایین مەشقی یانەکە بێبەش بوو، بەبێ ئەوەی یانەکە هیچ بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی
دەمفریس بڵاو بکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە