5 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
لاپۆرتا هەڕەشە دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە، ڕەزامەندیی خۆی لە پڕۆژەی
یانەکە نیشان دا کە ئێستا وەرزی سێیەمی لەگەڵ هانسی فلیک بەڕێ دەکات.
سەرۆکی بلاوگرانا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت"
سوپاسی کومان و چاڤیی کرد بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی سەخت و بیری هێنایەوە کە دوای
هاتنی فلیک دوو جار لەسەریەک لالیگا، جامی شا، جامی سوپەری ئیسپانیایان بردووەتەوە
و گەیشتوونەتە نیوەی کۆتایی چامپیۆنسلیگ، ئێستاش سەقفی ئاواتەکانیان بەرزە و دەیانەوێت
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و بۆ سێیەمجار لەسەریەک خولی ئیسپانیا ببەنەوە کە
دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی، لەگەڵ جامی سوپەر و ڕکابەریکردن بۆ بردنەوەی جامی شا.
لاپۆرتا دووپاتی کردەوە کە یاریزانان، دەستەی هونەری و
پزیشکی هەست دەکەن ئەمە ساڵی ئەوان دەبێت، بەتایبەت کە گرێبەستە نوێیەکان ئاستی ڕکابەرییان
بەرز کردووەتەوە، هەبوونی یاریزانی فرەشوێنیش بۆ تیپەکە تەندروستە و فلیک دیدگایەکی
تایبەتی هەیە کە وایکردووە هەمووان هەست بکەن دەرفەتی یاریکردنیان پێ دەدرێت.
خوان وتیشی: من یەکێکم لە سەرسامە گەورەکان بە پێدری، لە
کاتێکدا ڕۆدری ئەزموونێکی زۆری بۆ تیپەکە زیاد کردووە و مارک بێرناڵ لە تەنیشت ئەوەوە
پێش دەکەوێت، هاوشێوەی دیکۆ کە کاتی خۆی یارمەتیدەر بوو لە پێشکەوتنی چاڤی و ئینێستا،
لە کۆتایدا لەبارەی
گواستنەوەی زستانەوە لاپۆرتا ئاشکرای کرد، بڕیارەکە لە دەستی دیکۆدایە، بەڵام خودی
خۆی ڕەزامەندییەکی زۆری لە پێکهاتەی ئێستا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە