19 خولەک پێش ئێستا 15 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دژی بوونی سەربازیی بیانییە و كۆریای باشووریش هێز نانێرێتە كەنداو

پەیام  
ئێران هۆشداریی لەوەی كە بوونی سەربازیی بیانی گرژییەكانی ناوچەی كەنداو زیاتر دەكات و كۆریای باشووریش ڕەتی دەكاتەوە كە هێز ڕەوانەی ناوچەكە بكات.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتاكەی لە كۆریا باشوور، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی لەوە دا كە بوونی سەربازیی بیانی لە كەنداو، لە بری چەسپاندنی ئاشتی، ڕەنگە گرژییەكان زیاتر و ململانێكان فراوانتر بكات.

لەو بارەیەوە باڵیۆزخانەی ئێران لە سیئۆل ڕایگەیاندوە، عەراقچی دوێنێ پێنجشەممە پەیوەندییەكەی كردووە و وەزیرە كۆرییەكەش جەختی كردەوە وڵاتەكەی بەنیاز نییە بەشداریی هیچ جەنگێك بكات یان هێز لە كەنداو بڵاو بكاتەوە.

هاوكات پەرلەمانی كۆریای باشوور پێشنیازێكی حكومی تاوتوێ دەكات بۆ فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی یەكەی دەریایی «چۆنگهێ»، كە لە ساڵی 2009ەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەگەری لە كەنداوی عەدەن جێگیر كراوە، تاوەكو ئاوەكانی باشووری كەنداوی عومان بگرێتەوە و هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكانی كۆریا بپارێزێت.

وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشووریش ڕوونی كردەوە، ئەركی یەكەكە پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی وڵاتە، بەتایبەت كە لە ساڵی 2025دا كۆریای باشوور نزیكەی 70%ی پێداویستییە نەوتییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوردە كردووە و زۆربەی بارەكانیش بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی پەسەندكرد

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    تاران تۆمەتەكانی كوێت و ئیتاڵیا لەبارەی هێرشە درۆنییەكەوە ڕەت دەكاتەوە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئێران دژی بوونی سەربازیی بیانییە و كۆریای باشووریش هێز نانێرێتە كەنداو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ھاوپەیمانی عەرەبی: ڕێگریی لە دوو مووشەکی حووسییەکان کرا کە بەرەو ڕیاز ھەڵدرابوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. چه‌ندین سیستمی په‌یوه‌ندی له‌كارخران و ئه‌گه‌ری هێرشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكادا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە ڕێگەی سەربازییەوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێین

سەرەتا