10 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی پەسەندكرد
پەیام
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێككەوتننامەی
بەرگریی هاوبەشی توركیا، سعوودیە و پاكستانی پەسەندكرد.
دوای ڕەزامەندیی پەرلەمانی
توركیا لەسەر ڕێككەوتنی مەككە بۆ بەرگریی هاوبەش لە پێنجی ئەم مانگەدا، لەلایەن ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا واژووی لەسەر كراو بەمەیش ڕێكارەكانی پەسەندكردنی لە
ئەنقەرە تەواو بوون.
ڕۆژنامەی فەرمیی توركیا
بڵاوی كردەوە، ئەردۆغان ئەو ڕێككەوتننامەیەی پەسەند كردووە كە سێ وڵاتەكە لە ئابی ڕابردوودا
لە مەككەی پیرۆز واژۆیان كردبوو، لە نێوەندی هەڵكشانی نیگەرانییەكان لە لێكەوتەكانی
جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران.
بەپێی ڕێككەوتننامەكە، هەر
هێرشێك بۆ سەر یەكێك لەو سێ وڵاتە، بە هێرشكردنە سەر لایەنەكانی دیكە دادەنرێت، ئەمەش
ڕێگە بۆ توركیا خۆش دەكات پاڵپشتیی سەربازی پێشكەشی سعوودیە بكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی
هێرشەكانی حوسییەكاندا.
هەروەها پەرلەمانتارێكی
پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەنكەرە بەنیازە پێشنیازێك
بداتە پەرلەمان بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدان بۆ بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی لە سعوودیە، لە
هەمانكاتدا سێ وڵاتەكە خۆیان بۆ كۆبوونەوەیەك لە ئیسلامئاباد ئامادە دەكەن كە ئەمڕۆ
و سبەی دەخایەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە