15 خولەک پێش ئێستا 11 جار خوێنراوەتەوە

تاران تۆمەتەكانی كوێت و ئیتاڵیا لەبارەی هێرشە درۆنییەكەوە ڕەت دەكاتەوە

پەیام  
لە هێرشێكی درۆنیدا بۆ سەر دامەزراوەیەكی كوێت، دوو هاووڵاتیی ئیتاڵی كوژران و ئێرانیش بەرپرسیارێتی ڕەت دەكاتەوە.

دوای هێرشە درۆنییەكەی سەر كوێت و كورژانی دوو هاووڵاتی ئیتاڵی هەریەك لە كوێت و ئیتاڵیا، ئێرانیان بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە زانی، بەڵام هێزە چەكدارەكانی ئێران ئەو تۆمەتەیان ڕەت كردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، هەردوو قوربانییەكە تەكنیككار بوون و لە كۆمپانیای "ڕاین میتاڵ"ی ئەڵمانی بۆ دروستكردنی چەك كاریان دەكرد.

لای خۆیەوە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی وڵاتەكەی ڕەت كردەوە و ڕووداوەكەی بە «جێگەی گومان» وەسف كرد، جەختیشی كردەوە تاران لەگەڵ كوێت و ڕۆما هاوكاری دەكات بۆ دیاریكردنی هۆكارەكەی.
عەراقچی ڕۆژی پێنجشەممە ئاشكرای كرد كە لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، هاوتا ئیتاڵییەكەی و جەڕاح جابر ئەحمەد سەباح، هاوتا كوێتییەكەی، سەرەخۆشی كرد و گوتی ڕووداوەكە وەك «سیناریۆیەكی پێشوەختە ئامادەكراو بۆ جەنگ» دەردەكەوێت، بێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی دیكە بدات.

پێشتریش، ئەبولفەزڵ شكارچی، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران جەختی كردەوە سوپای وڵاتەكەی هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێرشبەرانە یان سەربازیی لە ناوچەكە ئەنجام نەداوە و هێرشەكەی بۆ كاری «هەڵبەستراو»ی ئیسرائیل و ئەمریكا گەڕاندەوە، بێ پێشكەشكردنی هیچ بەڵگەیەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی پەسەندكرد

  • 15 خولەک پێش ئێستا

    تاران تۆمەتەكانی كوێت و ئیتاڵیا لەبارەی هێرشە درۆنییەكەوە ڕەت دەكاتەوە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئێران دژی بوونی سەربازیی بیانییە و كۆریای باشووریش هێز نانێرێتە كەنداو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ھاوپەیمانی عەرەبی: ڕێگریی لە دوو مووشەکی حووسییەکان کرا کە بەرەو ڕیاز ھەڵدرابوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. چه‌ندین سیستمی په‌یوه‌ندی له‌كارخران و ئه‌گه‌ری هێرشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكادا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە ڕێگەی سەربازییەوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێین

سەرەتا