21 خولەک پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی
پەیام
بەهۆی زریانێكی بەهێز و
بای توندەوە كە لە جەژنی سوپاسگوزاریدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتەوە،
كارەبا لەسەر زیاتر لە 836 هەزار كەس بڕا و چالاكییەكانی ئەو جەژنەش دواخران.
بەپێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی
"فۆكس نیوز" ی ئەمریكی، زریانێكی بەهێز كە بای وێرانكەر، بارانی بەخوڕ و
لافاوی كەناراوەكانی لەگەڵدا بووە، لە كاتی جەژنی سوپاسگوزاریدا ڕووی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكا كردووە و بووەتە هۆی بڕانی تەزووی كارەبا لەسەر زیاتر لە 836 هەزار هاووڵاتی.
تۆڕەكە ئاماژەی بەوە
كردووە كە پێنج ویلایەت بە نزیكەی 87% زەرەرمەند بوون و هەریەك لە ویلایەتەكانی ڤێرجینیا،
ماریلاند و پەنسلڤانیا زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی ئەو بایە بەهێزەی كەناراوەكانی
ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە.
هەر بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوە،
كەژاوەی ساڵانەی جەژنی سوپاسگوزاری كە بۆنەیەكی
"ئاینی مەسیحییە" دواخرا، هاوكات شاری ناشڤیل بەفربارینێكی بەرچاوی بەخۆوە
بینی كە یەكەمجارە لە ماوەی 76 ساڵی ڕابردوودا لەو جەژنەدا بەو شێوەیە بەفر ببارێت.
لە كەناراوەكانی ویلایەتی نیوجێرسیش خێرایی با گەیشتە نزیكەی 130 كیلۆمەتر لە
كاتژمێرێكدا، ئەمەش لە كاتێكدا كاریگەریی زریانەكە لەسەر ناوچە بەرفراوانەكانی وڵات
بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە