24 خولەک پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت
پەیام
زێلێنسكی ڕەخنە لە ترامپ
دەگرێت كە پوتینی بە «هاوڕێی» خۆی ناو بردووە و بە هاوڕێیەتیكردن لەگەڵ هیتلەر ناوی
دەبات.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی
ئۆكرانیا ڕەخنەی لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا گرت كە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیای
بە «هاوڕێی» خۆی وەسف كردووە و بە كارێكی سەیری دانا و بەراوردی كرد بە وەسفكردنی
ئەدۆلف هیتلەر بە هاوڕێ لە جەنگی جیهانیی دووەمدا.
زێلێنسكی لە چاوپێكەوتنێكدا
لەگەڵ كەناڵی «بی بی سی»ی بەریتانی وتی، ترامپ ئازادە لە لێدوانەكانیدا، بەڵام جەختی
كردەوە پوتین «دەستدرێژیكار و بكوژە» و ناكرێت بە هاوڕێ دابنرێت.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە
دێن كە ترامپ لە لووتكەیەكی هەفتەی ڕابردوودا لە چین پوتینی بە هاوڕێ ناو برد و
دواتر وێنەی تەوقەكردنیانی بە دەستەواژەی «هاوڕێكەم» بڵاو كردەوە.
هاوكات ئەمە لە سایەی
گرژیی پەیوەندیی نێوان ترامپ و زێلێنسكیدایە بەهۆی ڕەخنەی ئەمریكا لە هێرشەكانی ئۆكرانیا
بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا و هەڕەشەی واشنتن بۆ بڕینی هاوكاریی هەواڵگری، كە
زێلێنسكی پێی وایە هەڵوێستی ترامپ هانی مۆسكۆ دەدات بۆ بەردەوامبوون لە هێرشكردنە
سەر وڵاتەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە