18 خولەک پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

پەیام   
لەبارەی ململانێكان لەگەڵ ئێران دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ قسەی كردووە و هۆشداری دەداتە تاران.

بەپێی پێگەی ئەكسیۆس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە، لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل قسەی كردووە. دەڵێت دەرفەت بە ئێران دەدەن بە ژیری مامەڵە بكات، بەڵام ئەگەر ئەمریكا هەنگاو بنێت، بێگومان لە ناوچەی «چیای كوڵەنگ» دەدات و ئێرانیش هیچی پێ ناكرێت.

هەروەها وتی واشنتن هیچ چالاكییەكی ڕاستەقینەی لەوێ نەبینیوە و باش دەبێت بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام خۆی باوەڕی وا نییە ئەو كارە بكەن.
لە پەیوەندییەكیشدا لەگەڵ سەربازانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بۆنەی جەژنی سوپاسگوزاری، ترەمپ وتی سەركەوتن لە ئێران لە دەستی خۆیاندایە و كەی بیەوێت ڕوو دەدات.

 ئاماژەی بەوەیش كرد، هەوڵ دەدەن نەرم بن و دەرفەتی ڕێككەوتنیان پێ دەدەن تا گیانی زۆر كەس ڕزگار بكەن، بەڵام دڵنیا نییە بیقۆزنەوە و وتی: خەڵكێكی زۆر دەپرسن ئایا ئەوان شێتن؟ هەرخۆی لە وەڵامدا وتی: ڕەنگە وابن.
ترەمپ ئەوەشی وت، لە سەرەتای گەمارۆی دەریاییەوە هیچ كەشتییەكی ئێرانی نەیتوانیوە لە گەرووی هورمز تێپەڕێت و هێزەكانی ئەمریكاش زیاتر لە 150 مووشەكیان تەقاندووە تا نەهێڵن مووشەك و درۆنە ئێرانییەكان كەشتییە بازرگانییەكان بپێكن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حەیدەر عەبوودی: هێز بەرەو هەرێم جوڵەی پێناکرێت و مووچەش گەرەنتیکراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسێكی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا به‌ نیازی به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

سەرەتا