30 خولەک پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

پەیام   
سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل لەسەر بودجە و هاوكاریی ئۆكرانیا نەگەیشتنە ڕێككەوتن.

سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لووتكە نائاساییەكەیان لە برۆكسل زوو كۆتایی پێ هێنا، بێ ئەوەی لەسەر بودجەی هاوبەشی (2028 تا 2034) یان هاوكارییە داراییە نوێیەكەی ئۆكرانیا بگەنە ڕێككەوتن، ئەمەش بەهۆی ناكۆكیی فراوانی وڵاتانی ئەندام لەسەر كارە لەپێشینەكان و قەبارەی خەرجییەكان.
سەركردەكان پێچەوانەی بەرنامەی دیاریكراو، بڕیاریان دا بەیانیی هەینی كۆبوونەوەكە تەواو نەكەن، چونكە گفتوگۆكان تا نزیكی نیوەشەو بەردەوام بوون و نەیانتوانی بۆچوونەكان لەسەر دابەشكردنی سەرچاوە داراییەكان لێك نزیك بكەنەوە.

لە دۆسیەی ئۆكرانیادا، بڕیاردان لەسەر پێشنیازەكەی ئورسولا فۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، بۆ پێدانی قەرزێكی 45 ملیار یۆرۆیی (نزیكەی 49 ملیار دۆلار)، خرایە مانگی داهاتوو، دوای ئەوەی لە كۆی 27 وڵات تەنیا 24 وڵات پشتگیرییان كرد.

ناكۆكییەكانی بودجەی داهاتووش لەسەر لەپێشینەیی خەرجییەكانە، هەندێك وڵات داوای زیادكردنی بودجەی بەرگری و بەهێزكردنی كێبڕكێ دەكەن، هەندێكی تریش دەیانەوێت بودجەی كشتوكاڵ و سیاسەتەكانی یەكگرتوویی بپارێزرێن، كە دەكاتە نزیكەی دوو لەسەر سێی بودجەی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حەیدەر عەبوودی: هێز بەرەو هەرێم جوڵەی پێناکرێت و مووچەش گەرەنتیکراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسێكی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا به‌ نیازی به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

سەرەتا