12 خولەک پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
ئەفغانستان: لە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێراندا سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو دەكەین
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان
ڕایگەیاند: بزووتنەوەی تاڵیبان لە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكادا سیاسەتی بێلایەنی
پەیڕەو دەكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا
خۆجێییەكان، ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند: سیاسەتی كابوڵ
لە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا بێلایەنانە دەبێت، بەڵام دژی دەستدرێژییە بۆ سەر هەر
گەل و وڵاتێك.
هەر لەو میانەیەدا، موتەقی
پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران بە باش وەسف كرد و ئاماژەی بەوە دا "ئێران
وڵاتێكی بەرهەمهێن و پیشەسازییە، بۆیە ئەفغانستان پێویستی بە تواناكانی ئێران هەیە".
وەزیری دەرەوە ڕوونیشیكردەوە
كە تاڵیبان دەیەوێت پەیوەندییەكی ئەرێنی لەگەڵ واشنتندا هەبێت، چونكە سەرەڕای جەنگی
20 ساڵە، ئەمریكا هیچ هەنگاوێكی نەرێنیی نوێی دژیان نەگرتووەتە بەر، لە ئێستاشدا
بزووتنەوەكەیان متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و هیچ كۆسپێك لەبەردەم هاوكارییەكانیاندا
نییە.
سەبارەت بە داواكارییەكانی
سەرۆكی ئەمریكاش لەسەر بنكەی باگرام بە سوپای ئەمریكا، متەقی ڕەتی كردەوە دەستبەرداری
هیچ پارچەیەكی خاكی ئەفغانستان ببن، هاوكات چەك و جبەخانە بەجێماوەكانی سوپای ئەمریكای
لە كاتی كشانەوەیدا بە "دەستكەوتی جەنگ" ناوبرد و ڕایگەیاند: بۆ بەرگریكردن
لە وڵات بەكاری دەهێنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە