12 خولەک پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

فەڕەنسا.. بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

پەیام     

لە فەڕەنسا خۆپیشاندانی فراوان بۆ داواكاریی دەركردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی بەڕێوە چوو.

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانە بەردەوامەكانی فەڕەنسا، دوێنێ شەممە، لە پاریس و زیاتر لە 30 شاری وڵاتەكە، ڕێكخراوەكانی ژنان و سەندیكاكانی كرێكاران خۆپیشاندانی فراوانیان دژی توندوتیژی بەرانبەر ژنان ئەنجام دا و داوایان كرد پەڕلەمان لە پەسەندكردنی یاسایەكی تایبەت بە پاراستنی ژنان پەلە بكات كە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت، هەروەها بودجەی پێویستیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تەرخان بكرێت.

لەوبارەوە (سۆفی بینێ) بەرپرسی سەندیكای كرێكارانی فەڕەنسا ڕایگەیاند: 30%ی ژنان لە شوێنی كاردا ڕووبەڕووی گێچەڵی سێكسی دەبنەوە و كۆمپانیاكانیش ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنیان نییە.
وتیشی: مووچەی ژنان 25% لە پیاوان كەمترە، بۆیە داوای یەكسانیی مووچە و سزادانی ئەو كۆمپانیایانە دەكەین كە جیاكاری دەكەن.

لای خۆیشیەوە، (ماریلیز لیۆن) لە سەندیكایەكی دیكەی كرێكاران داوای كرد پارە و پشتیوانیی تەواو بۆ دادگاكان و ڕێكخراوەكانی ژنان دابین بكرێت.

هاوكات (مانۆن مۆرێ) لە یەكێتیی قوتابییان ڕایگەیاند: 27%ی كچە خوێندكاران لە زانكۆكاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و داوای بودجەی زیاتری بۆ زانكۆكان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    فەڕەنسا.. بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ئێران تۆڕی ستارلینک لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکادا بەکارهێناوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

سەرەتا