31/05/2025 366 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار جەختیان لە چارەسەری ڕیشەیی بۆ پابەندییە داراییەكانی هەرێم كردەوە

پەیام 

سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆماری عێراق كۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی فەڕمی جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پابەندییە داراییەكانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ كردەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، نووسینگەی میدیایی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە "محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران پێشوازی لە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆمار كرد و دۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان و چۆنێتی بەرێوەچوونی بەرنامەی حكومەت تاووتوێ كران".

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: لە دیدارەكەدا جەخت لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێكی ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا لەبارەی پابەندییە داراییەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم لە میانی هەنگاوەكان بەپێی دەستوور و یاسای بوجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە دیدارەكەدا جەختیش لە گرنگی دەركردنی بڕیاری نەوت و غاز كراوەتەوە و جەختیش لە گرنگیی یەكڕیزی نیشتمانی بە مەبەستی پتەوكردنی سەقامگیریی ئەمنی و كۆمەلایەتی لە سەرانسەری وڵات و هەروەها ئاماەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران  كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا