09/09/2025 300 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌سیپویا به‌نداوی نه‌هزه‌ ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ئەسیوپیا ئه‌مڕۆ سێشەممە بە فەرمی گەورەترین بەنداوی ئەفریقای کردەوە، پڕۆژەیەک کە کارەبا بە ملیۆنان ئەسیوپیی دابین دەکات بەڵام ناکۆکی لەگەڵ میسر قووڵتر دەکاتەوە.
ئەسیوپیا کە دووەم گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، کە ١٢٠ ملیۆن کەسی تێدایە، بەنداوی گەورەی نه‌هزه‌ی له‌سەر لقێکی نیلی شین دروستکردووه‌ بە بڕی پێنج ملیار دۆلار..

لە بەیاننامەیەکدا ڕاوێژکاری وەزیری ئاو و وزەی ئەسیوپیا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە ڕێگەی دانوستانێکی جددییەوە هەوڵدەدات نیگەرانییەکانی وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە بەنداوی نه‌هزه‌ کەم بکاتەوە.
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات کە بەنداوی گەورەی نه‌هزه‌ جێگای شانازییە بۆ ئەسیوپیا، کۆدەنگییەکی دەگمەنە لە وڵاتێکدا کە چەندین ململانێی چەکداری بەخۆیەوە بینیوە، هەندێکیان تا ئێستا بەردەوامن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئۆرۆمیا و ئەمهارا، کە دووەم گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەیە و هەندێکیشیان کۆتاییان هاتووە..
لەو کاتەوەی بەردی بناغەی دانراوە، پرۆژەکە  ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی میسر بووەتەوە کە بە هەڕەشەیەکی وجودی دەزانێت، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی سەرچاوە ئاوییەکانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 خولەک پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 14 منداڵی كۆرپه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئێستا به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیاوه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگربی ئه‌مریكا: له‌كاتی پێویستدا گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێزەکانمان یاوەریی زیاترلە هەزار كەشتییان لە گەرووی هورمز كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەكی ئەمریكا بڕیارەكەی ترەمپى بۆ ڕاگرتنی ڤیزای كۆچبەری هەڵوەشاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تاكو ئێستاش بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران له‌سه‌ر مێزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نه‌دا دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد

سەرەتا