26/09/2025 277 جار خوێنراوەتەوە

حەیان عەبدولغەنی: دوای 20 ساڵ نەوتی هەرێم بۆ یەكەمجار ڕادەستی عێراق دەكرێت

پەیام 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوای 20 ساڵ نەوتی هەرێم بۆ یەكەمجار ڕادەستی عێراق دەكرێت و ڕۆژانەیش لە ئێستادا 180 بۆ 190 هەزار بەرمیلی دەبێت ڕادەست بكات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان "بە سەركەوتوویی واژۆ كرا.

ئاماژەی بەوەیش كرد، "بۆ یەكەمجار دوای زیاتر لە 20 ساڵ نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان رادەستی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) دەكرێت، كە باڵی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانێتی لە وەزارەتی نەوت". 

وەزیری نەوتی عێراق وتی: "بەگوێرەی رێككەوتنەكە نەوتی بەرهەمهێنراوی سەرجەم كێڵگەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت و بۆ قۆناغی یەكەم رۆژانە لە نێوان 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەكرێت.

بە پێی وتەكانی عەبدولغەنی بەرهەمی ئێستای رۆژانەی كێڵگەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان لەنێوان 240 بۆ 250 هەزار بەرمیلە كە 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی دەبێت.

ئەمە و بڕیارە سبەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دوو ساڵ لە ڕاگرتنی لە ڕێگەی بۆری نەوتی كەركووك توركیاوە بگەرەنرێتەوە بە بەندەری جەیهانی توركیا و لە وێوە ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەكان بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا