02/10/2025 397 جار خوێنراوەتەوە

کارڤاخاڵ زووتر لەوادەی خۆی دەگەڕێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دانی کارڤاخاڵی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید زووتر لەوادەی خۆی دەگەڕێتەوە و دەیەوێت بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادەی یاریکردن بێت.

 کاپتنەکەی قەڵای سپی لە دێربی مەدرید بەرانبەر ئەتلەتیکۆ لە خولەکی 59 بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

ڕۆژنامەی "ئاس" بڵاوی کردووەتەوە، هەرچەندە پێشبینی دەکرا کارڤاخاڵ نزیک بە 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریکردن داببڕێ، بەڵام ماوەکەی کورتر دەبێت و زووتر لەدوای خۆی دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، پلانی دانی ئەوەیە بۆ یاری کلاسیکۆ لە 26ی ئەم مانگە ئامادەی یاریکردن بێت، یانەکەش گەشبینە بە توانای چاکبوونەوە و بەشداریکردنی بەرانبەر یانەی بەرشەلۆنە.

کارڤاخاڵ لە یاریی بەرانبەر ڤیاڕیاڵ و خیتافی لە خولی ئیسپانی بێبەش دەبێت و بەهۆی ڕاگیرانەوە دژی کایرات ئالماتی یاری نەکرد و هاوکات بەرانبەر یۆڤانتۆسیش بە هەمان هۆکار یاریی نەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 3 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

سەرەتا