11/03/2026 283 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

په‌یام

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند کە "بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا" لە بەغدا و "بنکەی ئاسمانیی بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەددین، بە تەواوی دوو بنکەی ئاسمانیی سەروەریی عێراقن و نوێنەرایەتی ھیچ ھێزێکی بیانی لەو بنکانە بوونیان نییە و ئاماژەی بەوەشدا کە بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکان لە عێراق، بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەی کردووە کە لە میانی چەند ڕابردوو بە ئاراستەکردنی مووشەک و درۆن کراونەتە سەر  "بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا" لە بەغدا و "بنکەی ئاسمانیی بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەددین.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: " لەبەر ڕۆشنایی ئەو ھێرشە قێزەونانە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو بنکە ئاسمانییانە، بەتەواوی دوو بنکەی ئاسمانیی سەروەریی عێراقن و لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسان و ھیچ نوێنەرایەتییەکی ھێزی بیانی تێدا نییە ".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی سەربە ھێزی ئاسمانیی، ھەروەھا ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق لەو بنکانەدا ھەن کە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات خستووەتەگەڕ.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەکردەوە، سیستەمی بەرگریی سەربە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکەوتووانە ھێرشی سەر بنکە ئاسمانییەکانیان پووچەڵکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بە توندی ڕووبەڕووی سەرجەم ئەو لایەنانە دەبنەوە کە ھەوڵدەدەن زیان بە ئاسایشی دامەزراوە گرنگەکان و سەقامگیری وڵات بگەیەنن.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "بەئامانجگرتنی ئەو بنکە ئاسمانییانە، بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی توانای ھێزە سەربازییەکانی عێراقە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە و کابینەى وزاری عەلى زەیدی کۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق: سبەی، یان دووسبەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دژ بە كەمكردنەوەی نرخی گەنم، سبەى لە بەغداد جووتیاران خۆپیشاندان دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

سەرەتا