05/04/2026 613 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ناردنی مووچەی مانگی سێ دیار نییە و شاندێكی هەرێم لە بەغدادە

پەیام

تا ئێستا وادەی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان دیار نییە، شاندێكی هەرێمیش بۆ دۆسیەی گومرگ، لە بەغدادە.
 
بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی دەروازە سنوورییەكان و ڕێكخستنەوەی باج، شاندێكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵدا پرسی جێبەجێكردنی سیستەمی "ئەسیكۆدا" تاوتوێ بكەن. 
 
بە ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم" بڵاوی كردووەتەوە، ئامانجی سەرەكیی سەردانەكەی شاندەكەی هەولێر، كۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی كۆتایی لەسەر چۆنیەتیی كاركردنی ئەو سیستمە ئەلیكترۆنییە نوێیەی گومرگ. 

تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكان تەرخان دەكرێت بۆ میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە، كە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی دەروازە سنوورییەكان و پرۆسە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ڕۆشتنی شاندەكەی هەرێم لەكاتێكدایە، مووچەی فەرمانبەر و خانەنشیان لە عێراق دابەش كراوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كەی دەنێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    لە سەیدسادق ئامێری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنەوە نییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە سلێمانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ زۆرینه‌ی وتاری جه‌ژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاوڵاتیان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و گۆڕینەوەی پیرۆزبایی، پێشوازییان لە یەکەم ڕۆژی جەژن کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ پشووه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    د.ئومێد سەباح: هەرێم خوازیارە بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە

سەرەتا