2 کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جورناڵ: لەكاتی جەنگ ئیمارات دەیان هێرشی کردووەتە سەر ئێران

پەیام

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ڕۆڵی ئیمارات لە جەنگی ئێران ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: دەیان هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: لە میانی جەنگی ئەم دواییەدا، ئیمارات دەیان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نێوخۆی ئێران ئەنجام داوە و هێرشەكان بە هەماهەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل بووە كە زانیاری هەواڵگرییان پێشكەش كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە هەندێك لە هێرشەكانی ئیماڕات بۆ سەر دامەزراوەكانی وزەی ئێران بووە.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە باسی لەوەش كردووە كە ڕۆڵی سەربازیی ئیمارات لە جەنگی ئێران قووڵتر بووە لەوەی پێشتر باسی لێوە كراوە و هێرشەكانی ئیمارات چەندین شوێنی وەك: دوورگەكانی قشم و ئەبوموسا لە گەرووی هورمز، بەندەر عەباس و كێڵگەی لاڤان و كۆمەڵگەی پتڕۆكیمیایی عەلەسلویە لە ئێران گرتووەتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ نووسیویشیەتی: ئیمارات یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كەنداو زۆرترین هێرشی لەلایەن ئێرانەوە كراوەتە سەر و 2800 مووشەك و درۆن ئاراستەی ئەو وڵاتە كراوە و ئەوەش زۆرترە لەو مووشەك و درۆنانەی ئێران ئاڕاستەی هەر وڵاتێكی دیكە، لەنێویاندا قەوارەی ئیسرائیل، كردبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: تائێستاش گەمارۆى دەریایی ئەمریكا بەردەوامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جورناڵ: لەكاتی جەنگ ئیمارات دەیان هێرشی کردووەتە سەر ئێران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك وەك سەركردەی دۆسیەی عێراق و سووریا دەمێنێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەمریکا بە گومانە و بەپێویستى دەزانێت بە کردەیی ڕاستگۆییان نیشانبدەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت، هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێ کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییان بۆ ڕێوڕەسمی "ڕەجمکردن" له‌ ناوچەی مینان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل: فەرماندەیەکی سەربازیمان لە کەرتی غەززە بە ئامانج گرت

سەرەتا