04/05/2026 188 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریکا یان دەبێت ڕێکەوتنێکى خراپ بکات یان شەڕێکى پڕ مەترسی


سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت دۆناڵد ترەمپ لەنێوان هەڵبژاردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەستەم یان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی خراپدا گیری خواردووە و دەرفەتی بڕیاردانی واشنتۆنیش بەرانبەر تاران زۆر بەرتەسک بووەتەوە. 

دامەزراوەی هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیامێکی فەرمیدا لە پلاتفۆرمی "X" ئاماژەی پێ کردووە، کۆمەڵێک فاکتەری وەک هۆشدارییەکانی ئێران بۆ پێنتاگۆن و گۆڕانی زمانی هەڕەشەی هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک چین، ڕووسیا و ئەوروپا بەرانبەر واشنتۆن، گوشارێکی زۆریان بۆ سەر ئیدارەی ئەمریکا دروست کردووە. 

هەواڵگریی سوپای پاسداران پێیوایە پەیامە نەرێنییەکانی ترەمپ بۆ کۆنگرێس و ناچاربوونی بە قبووڵکردنی مەرجەکانی تاران بۆ دانوستان، نیشانەی ئەوەن کە سەرۆکی ئەمریکا تەنیا دوو بژاردەی تاڵی لەبەردەمدایە؛ یان دەستپێکردنی جەنگێکی سەربازیی پڕ مەترسی، یان ملدان بۆ ڕێککەوتنێکی "خراپ" کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات. 

لە کۆتایی پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە کات لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە و بژاردەکانی بەردەم کۆشکی سپی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران گەیشتوونەتە بنبەست و بەرتەسکبوونەوەی بێپێشینە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا