31/07/2026 342 جار خوێنراوەتەوە

كشتوكاڵی عێراق: 155 ملیۆن ماسیمان خستووەتە نێو ڕووبار و دەریاچەكانەوە

پەیام

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕادەگەیەنێت: 155 ملیۆن ماسیی خستووەتە نێو ڕووبار و دەریاچەكانەوە.

ئەمڕۆ هەینی، قوسەی حەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ڕایگەیاند: فەرمانگەی سامانی ئاژەڵی وەزارەت توانیویەتی لەسەدا 100ی پلانەكانی ئەمساڵی جێبەجێ بكات. ئەمەش هەنگاوێكی ستراتیژیییە بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووریی ناوخۆیی و گەشەپێدانی كەرتی ماسی. 

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەش دا "كردنەناوەوەی 155 ملیۆن ماسی بە هەڕەمەكی نەبووە، بەڵكوو بەپێی خشتە و پلانێكی وردی پێشوەختە بووە و تەواوی ڕووبار، زۆنگاو، بەنداو و كەناڵە ئاوییەكانی سەرانسەری عێراقی گرتووەتەوە".
 
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد "ئەو ماسییانەی كراونەتە ئاوەكانەوە جۆراوجۆرن، لەوانە پەنجەماسی، ماسیی مامناوەند و ماسیی تازەهەڵهاتوو، مەبەست لێیان دروستكردنەوەی هاوسەنگیی ژینگەیی و دەوڵەمەندكردنی یەدەگی ماسییە لە وڵاتدا. 

بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكان، ساڵی ڕابردوو تەنیا 95 ملیۆن ماسی خرابوونە ئاوەكانەوە، ئەمساڵ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە 155 ملیۆن، ئەمەش زیادبوونێكی گەورەیە بە ڕێژەی لەسەدا 65 و هیوای بە بەخێوكەرانی سامانی ماسی بەخشیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا