28/08/2026 426 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستكەوتی 100 ڕۆژی تەمەنی حكومەتەكەی ڕاگەیاند

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستكەوتی 100 ڕۆژی تەمەنی حكومەتەكەی لە بوارەكانی ئابووری و ئەمنی ڕاگەیاند.

نووسینگەی میدیایی عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری 100 ڕۆژی یەكەمی كارەكانی كابینە حكومییەكەی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە لە دۆسیەی دژە گەندەڵیدا، توانراوە 160 ملیۆن دۆلار و 380 ملیار دینار لەگەڵ 402 كیلۆگرام زێڕ بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە. 

هەروەها ئەوە خراوەتە ڕوو كە لە كەرتی كۆمەڵایەتیدا، پڕۆژەی دابەشكردنی یەك ملیۆن پارچە زەوی ڕاگەیەندراوە كە ئاوارە ئێزدییەكانیش دەگرێتەوە. 

سەبارەت بە سەروەری وڵات، زەیدی جەختی لە دانانی كاتێكی دیاریكراو بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان و قەدەغەكردنی چەك لە دەرەوەی دەوڵەت كردەوە. 

لە كەرتی وزەدا، حكومەت پلانی كڕینی 37 هەزار مێگاوات كارەبای لە كۆمپانیای GE و وزەی خۆر داڕشتووە، بە ئامانجی ئەوەی ساڵی 2027 بەرهەمهێنانی كارەبا دوو هێندە بكرێت. 

هەروەها ڕێككەوتنی بۆری نەوت لەگەڵ سووریا و واژۆكردنی گرێبەستە گەورەكان لەگەڵ ئەمریكا وەك هەنگاوی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گەرووی هورمز و پەرەپێدانی ئابووری ناسێندراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا.. دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكا كرد ڕاگەیەندرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای چەندجار لە دواخستن ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دارایی پەرلەمان دەستبەرداربوونی عێراق لە یاسای قەرزکردن ڕادەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەج و عومرەی عێراق: هۆکاری کەمیی دەرچووانی تیروپشکی حەج سنوورداریی پشکەکان بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق پێشبینی باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات

سەرەتا