عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
03/07/2019
1026 جار خوێنراوەتەوە
گه‌وره‌ترین داگیرکاریه
عه‌لی حه‌مه ساڵح
له‌ماوه‌ی ڕابردودا ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و داگیرکاری زه‌ویم بینیوه به ناوی وه‌به‌رهێناو موستاحه‌و به‌زبری ھێز ، به‌ڵام هیچی وه‌ک ئه‌مه نیه...
ماوه‌ی مانگێکه سه‌رقاڵی به‌داواداچونی بردن و به‌ناوکردن و هه‌رزانفرۆشکردنی زه‌ویه نایاب و گه‌وره‌کانی هه‌ولێرم.
ئه‌وه‌ی بێویژدانی و داگیرکاری گه‌وره‌یه.
زیاتر له ١٣ ملیۆن مه‌تر زه‌وی، به‌ناوی پرۆژه له شوێنێکی نایابی هه‌ولێردا سیمکراوه، خه‌مڵاندنی نرخی ئه‌م زه‌ویه ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به‌های چه‌ند ملیار دۆلار زیاتره!.
چه‌ند ڕۆژێکه سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، چه‌ندین ئاماژه‌م بێگه‌شتووه که ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دۆسیه ببم، به‌ڵام به‌دڵنیایی له گه‌ڵ دروستبوونی کابینه‌ی نوێ کاری جدی له‌سه‌ر ده‌که‌م، به‌کێ ڕه‌وایه به‌جارێ ٥ هه‌زار دۆنم زه‌وی له شوێنێکی نایابی هه‌ولێر بدرێت به ده‌سه‌ڵاتدارێکی ده‌ستڕۆشتوو!
ئه‌مه‌ش له ژێر ناوی خەڵکی تر‌و پرۆژه‌ی و وه‌به‌رهێنان و زانکۆی ئه‌هلی!!!
شوێنی زەویەکه:
لە دوای نەخۆشخانەی نەرۆز لە سەرجادەی ١٠ کیلۆمەتری بەحرکە، ھەتا پردی ١٢٠ مەتری چواڕیانی ئەتکۆنستی تاوەکو بەرامبەر ئیتاڵی ٢ ، سیم کراوە...
-له‌ماوی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین پارچه زه‌وی نایاب له سه‌وزای و یاریگای مه‌کته‌ب و خزمه‌تگوزاری و ته‌نانه‌ت شه‌قامی گشتی و نێوان سوڕانه‌وه‌ی شه‌قام بۆ به‌رزه پردی تێدایه، دراون به چه‌ند که‌سێک، پاش هه‌وڵ و ئاگادارکردنه‌وه‌مان به‌شێکیان ڕاگیراوه، کارکردن له‌به‌شێکیشی به‌رده‌وامه.
-چه‌ندین زه‌وی موساته‌حه‌ش به‌نایاسایی ته‌ملیک کراوه...
به‌شێوه‌یه‌کی خێرا‌و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت چه‌ندین به‌نزینخانه کراونه‌ته‌وه، له‌نێوان دوو به‌نزیخانه‌دا دوانی تر دانراون.
ئه‌م به‌نزینخانانه‌ش له پشته‌وه‌و له ئه‌سڵدا هی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ستڕۆشتون و مۆڵه‌تی به‌نزینخانه هه‌ر بۆ ئه‌وانه.
به دڵنیایی یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانمان له خولی نوێ کارکردن، به‌هاوکاری هه‌رکه‌سێک له‌خه‌می خاک‌و زه‌وی و موڵکی ئه‌م وڵاته‌دا بێت، کار له‌سه‌ر دۆسیای ئه‌م زه‌ویانه ده‌که‌ین.
-ده‌بێت ئه‌و موساته‌حانه‌ش که ته‌ملیککراون هه‌ڵوشێته‌وه.
-شه‌قامی جوان به هه‌رزانفرۆشکردنی زه‌ریه نایابه‌کانی پایته‌خت دروستناکرێت.
تێبینی: له‌م سی ساڵه‌دا هه‌ولێر ده هێنده‌ی هه‌زار ساڵی ڕابردوو فرارانبووه! زه‌وی ته‌خشان و پخشانی پێکواوه!
بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه ٥٠ ساڵی دیکه، نه‌خێر ١٠٠ ساڵی دیکه زه‌وی نه‌ماوه‌و نه‌وه‌ی ئاینده‌ش چیبکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح