عه‌لی حه‌مه‌ساڵح 09/01/2023 181 جار خوێنراوەتەوە

ئەوەی دڵسۆزە بۆ هەولێر لەم مەترسییە تێبگات

پرۆژەکانی نیشتەجێبون بوون، بە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیان لە هەولێر..
بەهاوکاری چەند پسپۆڕێک، لێکۆڵینەوەیەکمان کردووە لەسەر مەترسی  نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر (لە ئایندەدا وردەکاری باس دەکەین)
پرۆژەکانی نیشتەجێبون، دەیان هەزار شوقەوڤێلا، پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠  بیریان لێداوەو قوڵایی بیر گەیشتووەتە ٧٥٠ مەتر!  تەنانەت پارەی ئاویش کە لە ماڵان و خاوەن شوقەکان وەردەگیرێت، بۆ خاوەن پرۆژەیە.

جگە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، چەندین گەڕەکی دیکەی هەولێریش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەکان مەترسی وشکبوونیان هەیە.

ئێستا بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی  بیر دەبەستێت، ئەم بیرانە وشک ببێت چی؟! گەورەترین مەترسی پرۆژەکانی نیشتەجێبونە کە بە ئاوی شیرینی بیر، ٢٤ کاتژمێر ئاو دەبەخشن و کەس چاودێر نییە بەسەریانەوە !
لە کوێ بووە ٧٣ بیر لە پرۆژەدا! لە کوێ بووە گەورەترین نافورەو دەریاچەی دەستکرد، بە ئاوی بیر!
بڕیاربوو پرۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ چارەسەری گرفتی نیشتەجێبون بێت! ئێستا ئامانج گۆڕدرا! شەراکەتی دەمەرزاوە حزبییەکان و بردنی زەوی و نایاب و کڕیاری هاونیشتیمانی عەرەب و مەترسی لەسەر نەمانی ئاوی ژێر زەوی.
ئەم تەوژمە بەردەوام بێت لە سێ ساڵی ئایندەدا، بێئاویەکی گەورەو مەترسیدار ڕوو لە هەولێر دەکات، بەبیانبوون لە ڕێگایە.
ئەگەر کەسێک هەبوو خەمی بێت، پێشنیاری چارەسەر دەخەینەڕوو..
یەکێتی زانایان بە هاوڵاتی ئاسایی نەڵێت، بەبەرپرسان بڵێت: بۆ کارەساتی پرۆژەکانی نیشتەجێبون، بۆ ئەم هەموو بیرە..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا