عهلی حهمهساڵح
22/12/2022
182 جار خوێنراوەتەوە
قسەیەک لە بارەی جێندەر و ڕێکخراوەکانەوە
لە بارەی جێندەر و ڕێکخراوەکان
و دروستکردنی ناوەندی جێندەر لە زانکۆکان و بەشی جێندەر لە حکومەتدا.
لەپێناو ئاشتیی کۆمەڵایەتی..
منیش بەڕوونی لەواتای تەواوی ئەم چەمکە (جەندەر)
نەدەگەشتم.. کاتێک پڕۆژەیاسای هەمواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی هاتە پەرلەمان..
ئەم چەمکە لە هەموارەکەدا بوو..
لێکۆڵینەوەم کرد لە واتا و مەبەست و چۆنیەتی
هاتنی ئەم چەمکە.
نەمدەویست قسەی لەسەر بکەم، چونکە ئەوەم بەکاری
کۆمەڵناس و دەرونناسان دەزانی.
بەڵام کە دەبینم لە نێو زانکۆکاندا “نێوەندی جێندەر”
دروستدەکرێت.. لە حکومەت بەشی جێندەر هەیە.. دەبینین بوە بە بەشێکی فراوانی گفتوگۆی گشتی.. هەڵوێستی خۆمان
لەبارەی ئەم دەستەواژەیە و بەکارهێنانی ڕووندەکەینەوە.
جێندەر.. لە کورتترین پێناسەدا: مرۆڤ هەستی کرد
بەوەی چ ڕەگەزێکە… ئەوەیە، نەک ئەوەی چۆن لە دایکبووە.. واتە: هەستت کرد نێری تۆ نێری..
هەستت کرد مێی تۆ مێی..
تەنانەت.. هەندێک زیاتر دەڕۆن و دەڵێن: هەستت
کرد ئاژەڵی ئەوە ئاژەڵی.. هەستت کرد سەگی ئەوا سەگی(
transspecies). ..1
لەبارەی پێناسەی جێندەر.. پەیمانگەی کەنەدی بۆ توێژینەوەی تەندروستی، بەم
شێوە پێناسەی کردووە.
جێندەر، بریتییە لە ڕەگەزی کۆمەڵایەتیی کەسێک.. نەک ئەو ڕەگەزە بایەلۆجییەی کە پێوەی لەدایکبووە، بەڵکو بریتییە: لەو ڕەگەزە
کۆمەڵایەتییەی کە دەکرێت کارتێکراو بێت لەلایەن چەندین بارودۆخی کۆمەڵایەتیەوە، بۆ
نمونە ئاساییە کەسێک گەر کوڕ بێت بەڵام لە ژینگەیەکی کچانە ژیابێت دواتر پێناسەی خۆی
بە کچ بکات یان بە پێچەوانەوە، نەک تەنها کوڕ و کچ، ئەسڵەن جێندەر ئایدێنتی ئاژەڵیش
ئەگرێتەوە. ..2
وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆیی ئەمریکا بەم شێوە پێناسەی کردووە:
سێکس، بریتیە لە جیاوازییە بایلۆجۆییەکانی نێوان
نێر و مێ، کە خۆی لە کرۆمۆسۆم و ئۆرگانەکانی زاوزێ و جیاوازیی هۆرمۆنەکان و چەند شتێکی
دیکە دەبینێتەوە، بەڵام "جێندەر" ئاماژەیە بۆ ڕۆڵ و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییە
بنیاتنراوەکان و یاساییەکان و کارتێکەرەکان کە لە چوارچێوەیەکی مێژوویی و کولتووریدا
ڕوودەدەن و لە سەرانسەری کۆمەڵگاکان و بە تێپەڕبوونی کاتدا دەگۆڕدرێن. ..3
لە هەندێک شوێنی دیکە کە زۆر بە چڕێ کار لەسەر
پرسی جێندەر و ناسنامەی ڕەگەزیی کراوە، ئەگەر کەسێک خۆی بە ئاژەڵ وەسف بکات تۆ پێی
بڵێیت تۆ نەخۆشی دەروونیت هەیە تۆ مرۆڤیت نەک ئاژەڵ، ئەوا تۆ بە کەسێکی دەستدرێژیکار
و پێشێلکاری مافی تاک دادەنرێیت. ..4
مەوسوعە بەریتانیا، بەم شێوە پێناسەی جێندەری
کردوە: هەستی مرۆڤ بە نەفسی خۆی.. نێرە یان مێ. ناسنامەی
جێندەر جێگیر نییە بەو ڕەگەزەی مرۆڤ پێوەی لە دایکبووە.
خۆت هەستت کرد تۆ چیت.. تۆ ئەوەیت ..5
پرسیار بۆ ڕێکخراوەکان و هەندێک لە نووسەران؟
تا ئێستا کەستان پێناسەیەکی ڕوونی جێندەرتان
کردووە؟ ئامانجی بەکارهێنانی ئەم چەمکەتان
ڕونکردوەتەوە؟
دەپرسین: ئەگەر بابەت مافی مرۆڤ و ئافرەتە.. بۆ
چەمک یان دەستەواژەیەکی کوردی بەکارناهێنن لە بری جێندەر؟
لەوانە: بەرگری لە مافی ژن، دادی کۆمەڵایەتی،
هاوبەشیی خێزانی، مافی مرۆڤ…. هتد!
بەدڵنیایی زۆرێک لەو کەسانەی چالاکوانن و دژی
ژنکوژی و ئازاردانی ژنانن نیگەرانن لەوەی کەیسی مافی ژن تێکەڵ بەم پرس و چەمکە
کراوە و پێیانوایە ئەمە بە زیان بۆ دۆسیەی بەرگریی لە مافی ژن دەشکێتەوە.
جێندەر هاوڕەگەزخوازیە؟
هاوڕگەزخوازی لەنێو جێندەردا بوونی هەیە.. بەو
پێیەی نێرێک هەستی کرد مێیە.. کەواتە: مێیە و دەتوانێت لەگەڵ نێرێک هاوسەرگیری
بکات! بە پێچەوانەشەوە، دەکرێیت هەردووکیان
بیت لەیەک کاتدا یان هیچیان نەبیت!
واتە: ناتوانین بڵێین: جێندەر بەتەنیا هاوڕەگەزخوازی دەگرێتەوە.. وەک چۆن ناشتوانین بڵێین: هاوڕگەزخوازی لەنێو جێندەردا جێگای
نابێتەوە.
پرسیاری جددی و جەوهەری ئەمەیە..
لەم دۆخەدا کۆمەڵگای ئێمە ئەم گرفتەی هەیە “ کێشەی
جۆری ڕەگەز” یان “جێندەر”. لەپای ئەم هەموو کێشەی بەرۆکی گرتووین بۆ خەڵک سەرقاڵ بکەین
بەم چەمک و پێناسەکردنە.
هیوام وایە نێوەندە زانستیی و کۆمەڵاتەتیەکان بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ و مافی ژن.. ئەو چەمکە
کوردیانە بەکاربهێنن، کە پەیوەستە بەم پرسانەوە، کارێکی نادروستە چەمکێک بۆ مەبەستێک بەکارهاتبێت، بڵێیت لە بەکارهێنانیدا مەبەستم: ڕێگریە لە توندوتیژی دژ بە ئافرەت.
چەمکێک کە پێناسەیەکی جیهانیی هەبێت، ناکرێ تۆ بڵێیت بۆ بەمەستێکی دیکە بەکاری دەهێنم!!
سەرچاوە:
https://www.vice.com/.../what-does-it-mean-to-be-trans...
1
https://orwh.od.nih.gov/sex-gender...
2
https://www.ohrc.on.ca/.../3-gender-identity-and-gender....
3
https://metro.co.uk/.../otherkins-trans-species.../....
4
https://www.economist.com/.../no-american-schools-are-not...
4
https://www.oed.com/viewdictionaryentry/Entry/77468
5
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهلی حهمهساڵح