عهلی حهمهساڵح
07/05/2022
565 جار خوێنراوەتەوە
بزانن دەیانەێ چی تر لە سلێمانی بکەن!
ئەم کۆمپانیایە دەڵێ: (٥٣ ملیار دینار) خەرجدەکەم لە دانانی ٢٢٥ کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە سنوری ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان بە سیستمی پۆینت تو پۆینت، واتە: نێوانی کامێراکانیش هەر کامێرایە! لەم سنورە ٥٤٥ هەزار ئۆتۆمبێل هەیە و مانگی جارێک بەتێکڕا بەربکەویت ٣٨ ملیار داهاتە.. کۆمپانیا ٧٠٪ی داهات دەبات تاوەکو پارەی خۆی وەردەگرێت.. دواتر تاوەکو ١٥ ساڵ ٢٠٪ داهات بۆ ئەوە..
ئەم گرێبەستەش لە ئێستادا تەنیا بۆ سنوری ئیدارەی سلێمانیە!
لەم دوو شتە سەیرە بڕوانە..
یەک: ئەم برادەرانەی سلێمانی زۆر هەوڵیانداوە ڕەزامەندیی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ بەدەست بهێنن.. ئەوانیش ڕەزامەند بون، لەبەرامبەردا (٤٠٣ ئۆتۆمبیل)ی سفر کیلۆمەتر بکڕدرێ بۆ سلێمانی و هەولێر و دهۆک، واتە: لەسەر حسابی داهات و گیرفانی خەڵکی سلێمانی دەبێت ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە هەموو شارەکان بکڕدڕێ (ئەمەش دۆخی خەڵکی سلێمانی)
دوو: بەپێی خاڵی هەشتەم لە گرێبەست، مانگانە خەڵک چەند سزا بدرێت و خەڵکیش نەچێت پارەکە بدات، دەبێت لە داهاتی سلێمانی حکومەت پارەی ئەو کۆمپانیا بدات.
واتە: ئەگەر لە مانگێک بە بەهای ٣٠ ملیار دینار سزای خەڵک درابێت.. پشکی کۆمپانیا ٢١ ملیار دینارە! ئەگەر خەڵک نەچوو مامەڵە بکات و پاش سزاکە ڕاستەوخۆ پارە بدات.. دەبێت حکومەتی هەرێم لە داهاتی سلێمانی ئەو ٢١ ملیار دینارە بدات! حاڵی موچە و دەرمان و خزمەتگوزاری لەم سنورە زۆر جوانە بەهۆی ئەوەی دەڵێن: داهات نیە! با ئەمەشی بێتە سەر!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهلی حهمهساڵح