27/05/2020
702 جار خوێنراوەتەوە
دوو فڕۆکەی روسیی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکیی کرد
پهیام
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا
ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوو فڕۆکەی رووسیی بەشێوەیەکی نایاسایی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی
ئەمریکیی کردووە کە بۆ چاودێریکردن بەسەر دەریای ناوەڕاستدا فڕیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەمە
سێیەم جارە لە میانی ئەم مانگەدا، فڕۆکەکانی رووسیا رێگری بکەن لە فڕۆکە ئەمریکییەکانی
تایبەت بە چاودێریکردن و نووسراوە "لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠دا، فڕۆکەیەکی چاودێریکردن
سەربە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە میانی فڕینی بەسەر کایەی نێودەوڵەتیی ئاسمانی
دەریای ناوەڕاستدا بۆ ماوەی ٦٥ خولەک لەلایەن دوو فڕۆکەی رووسییەوە رێگری لێکراوە.
فڕۆکەکانی رووسیا لە دوو لاوە لە فڕۆکە ئەمریکییەکە نزیکبوونەتەوە و توانای فڕینی
فڕۆکەکەیان سنووردار کردووە هەربۆیە ئەم کارە وەک رێگریکردنێکی نایاسایی و ناپڕۆفێشناڵ
تۆمارکراوە".
ئاماژە بەوەش دراوە کە فڕۆکەکانی رووسیایش لە
کایەی نێودەوڵەتیی سەر ئاسمانی دەریای ناوەڕاستدا بوون و ئەم کارەیان وەک کارێکی
نابەرپرسانە وەسفکراوە.
لە مانگی نیسانی رابردوودا، فڕۆکەکانی رووسیا
دووجاری دیکە رێگرییان لە فڕۆکە ئەمریکییەکان کردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە