11/08/2020
546 جار خوێنراوەتەوە
چێڵسی و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێکی ئەیاکس دەکەن
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
هەردوو یانەی
چێڵسی لەندەن و بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی کێبڕکێی توند لەسەر گواستنەوەی نیکۆلاس
تالیافیگۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵندی دەکەن.
ڕۆژنامەی سکای سپۆرتسی بەڕیتانی لە هەواڵێکی
تایبەتدا ئاشکرای دەکات، یانەی چێڵسی بۆ وەرزی داهاتوو چاوی لە تواناکانی نیکۆلاس
تالیافیگۆی ئەرجەنتینیە و دەیەوێت باڵی چەپی بەرگری یانەکەی پێ بەهێز بکات،
بەتایبەتی کە هیچ کام لە ئاڵۆنسۆ و ئیمرسۆن نەیانتوانیووە متمانەی لامپاردی
ڕاهێنەر بە تەواوی بەدەستبهێن.

لە بەشێکی دیکەی
هەواڵەکەدا سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەرکی چێڵسی ئاسان نییە چونکە یانەی
بەرشەلۆنەش پلانی گواستنەوەی تالیافیگۆی هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی جونیۆر فێربۆ
نەیتوانی وەک یەدەگی خۆردی ئالبا خۆی بسەلمێنێت و یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت
دەستبەرداری ببێت.
تالیافیگۆی 27 ساڵ هاوینی 2022 گرێبەستەکەی
لەگەل یانەی ئەیاکس تەواو دەبێت و دوور نییە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەش
بکرێت یانەکەی دەستبەرداری ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە