30/10/2020 560 جار خوێنراوەتەوە

هۆشیار عه‌بدوڵا: بزوتنه‌وه‌كه‌مان بۆ چه‌ند پۆستێكی بچووك ئامانجه‌كه‌ی كرده‌ قوربانی

په‌یام

هۆشایر عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە خولی پێشوی پەرلەماندا بزوتنەوەکەیان قوربانی بە پۆستە باڵاکانی پەرلەمان و حکومەتدا لە پێناوی فکر و بەرنامەکانی، له‌ ئێستاشدا بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چەند پۆستێکی بچوک بەرنامەکەی کردوەتە قوربانی.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌نوسێت، "پۆست و پۆست و پۆست؟! خولی رابردو گۆڕان قوربانییدا بە پۆستی باڵای سەرۆکایەتیی پەرلەمان و چەندین وەزارەتی گرنگ لە پێناوی بەردەوامبون لەسەر رێگا و بنەما فکرییەکانیی، ئەم خولە پێچەوانەکەی دەکا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات "قوربانیدان بە ئامانج و بەرنامەی سیاسیی بۆ چەند پۆستێکی بچوک و رەمزی کە زۆرینەیان گرێبەستن!"

جێی ئاماژه‌یه‌ بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی و بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەت هەرێمی کوردستان، دوێنێ حەوت پۆستی راوێژكار و شارەزای لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ پشووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    د.ئومێد سەباح: هەرێم خوازیارە بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسروور بارزانی: بەڕێز نووری مالیكی دۆستێكی نزیكی گەلی كوردە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات و میدیاكەی دابەشكردنی مووچە وەك دەستكەوتی گەورە نیشان دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كاسبكارانی عەلوەی كەركووك ناڕەزایی دژى كردنەوەی عەلوەیەكی دیكە دەردەبڕن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە مەراسیمەکانى حەج دەستپێدەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە

سەرەتا