27/11/2020 278 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆسەی داگرتنی ئاڵای سەر بارەگای گرووپە نایاساییەكان لە شارۆچكەی شنگال دەست پێ كردووە

په‌یام

پڕۆسەی داگرتنی ئاڵای سەر بارەگای هێز و گرووپە چەكدارە نایاساییەكانی لە شارۆچكەی شنگال دەست پێ كردووە.

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی مووسڵ ڕایگەیاند: پڕۆسەی داگرتنی ئاڵای سەر بارەگای هێز و گرووپە چەكدارە نایاساییەكانی لە شارۆچكەی شنگالی خۆراوای پارێزگای نەینەوا دەست پێ كردووە و بڕیارە تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو تەواوای ئەو ئاڵا نایاساییانە دابگیرێن.

سەرۆكی دەزگای ناوبراو وتیشی: تەنیا ئاڵای عێراق لە ناوچەكە هەڵدەدرێت، هەر لایەنێك ئاڵای خۆی دانەگرێت ئەوە بارەگاكەی دادەخرێت.

بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئۆپڕاسیونێكی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ پاككردنەوەی شنگال لە چەكدارەكان بەڕێوە بچێت، بەڵام ئوپڕاسیۆنەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دواخرا، ئەو ماوەیەش وەك دەرفەتێك بەو هێز و چەكدارانە دراوە بۆ ئەوەی شنگال چۆل بكەن یا چەكەكانیان دابنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

سەرەتا