16/12/2020
466 جار خوێنراوەتەوە
قایمقامی پێشوی خانەقین حوکم درا
دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان، قایمقامی پێشوی قەزای خانەقینی بە ٢ ساڵ زیندانیی حوکم دا، كه ماددهكه تایبهته بە بەکارھێنان و ئاسانکارییکردن بۆ دەستبەسەرگرتن و بەکارھێنانی موڵکی گشتی لەلایەن خۆیەوە یان کەسانی دی.
پهیامنێری پهیام له گهرمیان گواستییهوه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر قایمامی پێشوی خانەقین، محەمەد حەسەن داوە.
قایمقامی پێشوی خانەقین تاوانبارکراوە بە ئاسانکاریی بۆ دروستکردنی گەراجێک بە تەجاوز لەسەر موڵکی گشتی لە شارەکەو دۆسیهكهی هی ئهو كاته بووه كه پۆستی قائمقامی ههبووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە