28/12/2021
500 جار خوێنراوەتەوە
مه‌ینۆشێكی به په‌رۆش
ره‌شه‌بایه‌كی تا بڵێی به‌هێز بوو، ورده بارانێكی نه‌رمی له گه‌ڵا ده‌باری، ئه‌میش هه‌رچه‌نده كه‌مێك بوو گه‌شتبووه بازاڕ، وه‌لێ سه‌رلوت و گۆناكانی ببوونە ده‌ندوكی کەو، بۆیه به‌په‌له خۆی به چاخانەکه‌دا كرد و پاش هاواری چایه‌ك، له سۆبه‌كه نزیكبوویه‌وه و په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی خێرا خێرا له‌یه‌ك ئه‌خشان.
هاواری: (یاڵا پاكه‌ت) سه‌ری له‌سه‌ر سۆپاكه پێ به‌رز كرده‌وه، هاواره‌كه ده‌نگێكی ئاسایی نه‌بوو كزۆڵ و لاواز، وه‌ك بڵێی ده‌ستت له بینه قاقای گیر كردبێت، كه روانییه خاوه‌ن ده‌نگ دیمه‌نه‌كه‌ی له ده‌نگه‌كه كاریگه‌رتر بوو، پیره‌مێردێكی په‌ك كه‌وتوو رومه‌تێكی زه‌ردی لاواز ریشێكی به‌فری كشا بوو، به‌سه‌ریا پشتی چه‌مابویه‌وه به‌ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی خۆی به‌سه‌ر گاچۆنه‌كه‌یدا دابوو، جلێكی شڕی له‌به‌ردا بوو، جوتێك پێڵاوی لاستیكی له‌پێ كردبوو، جامانه‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه بوو ڕه‌نگه ڕه‌شه‌كه‌ی سپی بوو بوویه‌وه، ڕه‌نگی پاڵتۆكه‌ی له‌به‌ر پینه و كۆنی دیاری نه‌ئه‌دا.
ده‌نگ و ڕه‌نگ دوو به دوو وه‌ك تێزاب ڕژانه سه‌ر دڵه سه‌نگیه‌كه‌ی و تواندیانه‌وه، چیتر خۆم پێ نه‌گیرا، بێ ئاگا بانگی كرد:
- خاڵه وه‌ره پاكه‌تێكم بده‌رێ.
- فه‌رموو.
- به چه‌نده؟
- شه‌ش په‌نجایی
- ئه‌وه پێنج دینار و باقیه‌كه‌یم بدره‌وه.
ورده‌شی له باخه‌ڵا بوو، به‌ڵام ویبستی ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ دامركاندنی ئه‌و كسپه‌یه‌ی دای له ده‌روونی، بۆیه كه مامه كه‌وته پاره وردكردنه‌وه، ئه‌م سه‌ری كڵافه‌ی وتوێژی دۆزیه‌وه:
- مامه‌گیان
- فه‌رموو ڕۆڵه.
- ئه‌ڵێم به‌م كڕیۆوه و سه‌رمایه بۆ خه‌ریكی ئه‌م ئیشه‌ی؟
- ئاخ... كوڕم یاخوا كه‌س باری لار نه‌بێ.
- تێناگه‌م!
- هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌مه‌م مه‌ردانه‌تره تا ده‌ست پان بكه‌مه‌وه.
- جا هیچت ده‌ست ئه‌كه‌وێت؟
- شوكر بۆ خوا قه‌ناعه‌تم هه‌یه پێی.
- خاڵه گیان... داوایه‌كم هه‌یه... به‌ڵام بێ عاجزی.
- بڵێ
- ئه‌مه په‌نجا دیناره لێم وه‌ربگره و به‌ڵێنیشت ئه‌ده‌مێ گوزه‌رانت مسۆگه‌ر بكه‌م و....
ئه‌م ڕسته‌یه تیرێكی جه‌رگبڕ بوو بۆ ده‌روونی مامه‌ی پیر، بۆیه وه‌ك شێرێكی بریندار مووی گرژ بوویه‌وه و ڕه‌نگی سوور هه‌ڵگه‌ڕا و نه‌ڕاندی:
- نه‌فام .. وائه‌زانی من سواڵكه‌رم، ئه‌ته‌وێت فێری ده‌ست پانكردنه‌وه‌م بكه‌یت، ها بێ ئه‌ده‌ب.
- خاڵه گیان.... بڕوا بكه.... من مه‌به‌ستم....
- مه‌به‌ستی چی، وا ته‌مه‌نم له حه‌فتا ساڵ تێپه‌ڕ ئه‌كات، نانێكم له كه‌س وه‌رنه‌گرتووه ئێستا تۆ ئه‌ته‌وێت....
- نه‌خێر .. نه به‌خوا
به هه‌زار حاڵ ئینجا توانی كڵپه‌ی ده‌روونی كه‌مێك دابمركێنێ و قه‌ناعه‌تی پێ بكات كه مه‌به‌ستی پاك بووه.
جا مامه پیره زه‌مبیله‌كه‌ی هه‌ڵگرت به‌نیازی ڕۆیشتن، كه‌چی ئه‌م نه‌یتوانی ده‌ستبه‌ردار بێت، هه‌رچه‌نده قسه‌كانی مامه ره‌ق بوون، به‌ڵام ئه‌و سۆزه‌ی له ده‌روونی ئه‌می خرۆشاندبوو له قسه‌ی ره‌ق و تووره‌بوونی مامه پیره به‌هێزتر بوو، بۆیه ده‌ستی خسته سه‌ر شانی و له‌گه‌ڵیا ڕۆیشته ده‌ره‌وه، به ده‌می وتوێژه‌وه وتی:
- مامه گیان دیاره دڵم بریندار كردی
- قه‌یناكه كوڕم، خوا لەهەموومان ببورێت.
- به‌ڵام ...
- به‌ڵام چی ... بڵێ
- ئه‌ترسم قسه‌یه‌كی تر بكه‌م و دیسان لێم توڕه‌بیته‌وه.
- نه‌خێر ئیتر لێت توره نابم
- په‌یمان؟
- كوڕم لێت تێگه‌یشتم كه نیازت پاكه و دڵسۆزی بڵێ.
- مامه گیان تۆ به‌م ته‌مه‌نه‌وه ئه‌م گه‌ڕانه ماندوت ئه‌كات
- جا ده‌سه‌ڵات چییه خۆت ئاگاداری زروفی
- من حه‌ز ئه‌كه‌م كاسپیه‌كی تر بكه‌یت
- كاسبی تر كوا؟
- وه‌ره لای من ئیش بكه من نادیم هه‌یه
- بێ شه‌رم ئه‌مت له‌ویتر خراپتر، له‌م دوا دوایی ته‌مه‌نه‌دا ئه‌مكه‌یت به مه‌ی گێڕ؟
- تۆ بوه‌سته بزانه ئه‌ڵێم چی؟ تۆ نه‌توت ئیتر توڕه نابم؟
- به‌ڵام قسه‌كانی تر له وزه‌دا نییه
- كه‌ی من باسی مه‌ی گێڕیم لا كردی؟
- ئه‌ی تۆ ناڵێی وه‌ره بۆ نادی؟
- ئه‌ڵێم وه‌ره بۆ نادی، به‌ڵام ڕۆژی سێ و چوار فه‌رده خه‌یار هه‌یه تۆ بیانشۆره‌وه.
- سه‌یره تۆ خاوەن نادیت و ئاوه‌ها غه‌می من ئه‌خۆی؟
- وازت لێناهێنم
- به‌ڵام ئه‌و ئیشه حه‌رامه
- به خوا حه‌رام نییه
- ڕۆڵه تۆ جوانكه‌ی له‌خۆته‌وه سوێند مه‌خۆ.
- ئه‌گه‌ر به من بڕوات نییه، ئه‌وه مزگه‌وت و با بچینه لای مه‌لا.
به‌ره‌و مزگه‌وت كه‌وتنه‌ڕێ هه‌تا گه‌یشتنه ئەوێ، کڵافەیەک له‌و گڵۆڵه پرسیاره‌ی كه له مێشكیا گینگڵی ئه‌خوارد له مامه‌ی كرد، وه‌ڵامه ساده‌كانی مامه هه‌ریه‌كه داخێكی سه‌ختتری ئه‌نیشتانه دڵیه‌وه و پتر په‌ژاره‌دارتری ئه‌كرد.
ڕۆشتنه مزگه‌وت مه‌لایان نه‌دۆزیه‌وه، كه هه‌واڵیان پرسی مجه‌وره‌كه لێیان هاته پێشه‌وه و لاوه‌كه به وردی مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یاند، یه‌كسه‌ر خۆی كرد به مه‌لا و دای به گه‌ردنیا كه ئه‌م ئیشه حه‌رام نییه، له مزگه‌وت به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و بازاڕ، ئه‌م به نیازێكی تایبه‌تیه‌وه ده‌ستی له ته‌كسی ڕاگرت و فه‌رمووی لێ‌كرد، مامه‌كه هه‌رچه‌ند ته‌قه‌لایدا كه با ئه‌و نه‌یه‌ت و ته‌كسی پێویست ناكات بێكه‌ڵك بوو، به جووته سه‌ركه‌وتن له ته‌كسیه‌كه‌دا جێگه‌یه‌كی دیاری پیشاندا كه سبه‌ینێ له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن و بیباته سه‌ر ئیشه‌كه، دوای گه‌یشتنه مه‌نزڵ دابه‌زین و چوونه لای ماڵ، به‌ڵام چ ماڵێك:
كه‌لاوه‌یه‌كی یه‌ك هۆده‌یی قوڕ گوێسه‌بانێكی داته‌پیو، دیوارێكی نزمی دابه‌زیوو، كه چوونه ژووره‌وه، سه‌ریان نزم كرده‌وه و ژوورێكی ته‌سكی تاریك به‌خێرهاتنی ده‌نگێكی كزۆڵ وه‌ستاندی و سه‌رنجێكی به‌رده‌م و ئه‌ملاولای دا چه‌ند گونیه‌كی هه‌ڵدڕاو دورابوو به یه‌كه‌وه كرابوو به ڕاخه‌ر، یه‌ك دوو پارچه لباده شڕه ڕاكێشرابوون به‌سه‌ریانا، چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌كیش به بزمار له‌یه‌ك كوترابوون له باتی بۆفی و تاقم دوو لیفه شڕه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوو، له‌به‌ر دانه‌بارینی خۆڵ دیواری ژووره‌كه به بزمار، چه‌ند پارچه‌یه‌ك نایلۆنه ڕزیوی لێ درابوو، چه‌ند تاقێكیشی پێوه بوو له جێگه‌ی سندوق و كارتۆن كه سه‌ری به‌رزكرده‌وه داری خانووه‌كه‌ی نه‌دی هێنده دووكه‌ڵ لێی دابوو.
هیچی تر خۆی پێڕانه‌گیرا، هه‌رچه‌ندە خوڵکەکەی داپیره زۆر گه‌رم بوو, فه‌رموو دانیشه و یاخوا به‌خێربێی و ماڵه‌كه‌مانت ڕووناك كرده‌وه، به دوو قۆڵی و به ڕووخۆشی به‌ره‌و ڕووی چوون بێهوده بوو، دوای ئه‌وه‌ی كات و جێگه‌ی دیاریكراوی سبه‌ینێی یادی مامه خسته‌وه خوا حافیزی كرد.
له‌وێ ده‌رچوو به‌خێرایی كه‌وته بڕینی ڕێگا، پێویستی ماڵی كڕی له بازاڕ تا گه‌یشته ماڵ دیمه‌نی زۆری بینی و قسه‌ی زۆریشی بیست، وه‌لێ بێ‌ئاگا بوو له هه‌مووی، چونكه حاڵی مامه پیره ئێجگار مێشكی جه‌نجاڵ كردبوو، شه‌وێ كه ڕۆشته سه‌ر جێگای خه‌وتن، كه‌وته ئه‌ندێشه‌وه (ئاخ دنیا .. چۆن نانت خستوه‌ته گه‌رووی نه‌هه‌نگه‌وه، چه‌ند خانه‌دانت بێخانه كرد.. بۆ وا چنگت گیركردووه له بینه‌قاقای هه‌ژاران... ئه‌و پیاوه به‌غیره‌تانه بۆ وابێ ده‌ست و نه‌دارا ئه‌خه‌یت... كه‌سێكی بریندار ئه‌بینیت بۆ له جێگه‌ی ساڕێژكردنی برینه‌كه‌ی قوڵتر ئه‌كه‌یت... ئه‌ی كوا سۆز و به‌زه‌یی .. ئای ئای دنیا).
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و شه‌وه ڕۆژی كرده‌وه، بۆ به‌یانی خێرا خۆی گۆڕی و خۆی گه‌یانده شوێنی بڕیاردراو، ئه‌و سه‌عاته‌ی دیاریكرابوو به‌سه‌را چوو، به‌ڵام مامه پیره نه‌هات، چاوه‌ڕوانی زیاتری كرد به‌بێ هوده چم چاری پێكه‌وت، هه‌ستیكرد خوله‌كی كاتژمێره‌كه زیاتر تێپه‌ڕی به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه پیاره دیار بێت، بۆیه ئۆقره‌ی لێبڕاو به‌ره‌و ماڵیان رێگه‌ی گرته‌به‌ر، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت، خۆی پێگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه هه‌ر له دووره‌وه هه‌واڵی مامه‌ی پرسی: دایه پیره وه‌ڵامی دایه‌وه وه‌كو جاران زه‌مبیله پاكه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و ده‌رچووه.
خێرا گه‌ڕایه‌وه.
"یانی چی؟ ئه‌و پیاوه له درۆزن نه‌ئه‌چوو بۆ نه‌هات؟ تۆ بڵێی بیر كردبێته‌وه و من به گاڵته‌جاڕ بزانێت؟ نا نا بڕواناكه‌م، ئه‌گونجێ له‌بیری چووبێ".
له‌وه‌ش سه‌یرتر باشه من بۆ وا ئه‌كه‌م؟ ئه‌گه‌ر له دوێنێوه 500 دینارم چنگ كه‌وتایه كه‌ی ئه‌وه‌نده‌م خۆم ماندوو ئه‌كرد؟ منێك دڵم له به‌رد ڕه‌قتر بوو.. كه باوكم مرد دڵۆپێك فرمێسك له چاوم نه‌ڕژا، تێناگه‌م ئێستا بۆ ئه‌م پیره نه‌ناسراوه بۆ ئاگرم تێبه‌ربووه؟
به‌ڵام ئه‌مه ده‌روونه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم به‌سه‌ریا نییه، حاڵی ئه‌م پیره‌مێرده‌ش پۆڵا ئه‌توێنێته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كۆڵ ناده‌م تا نه‌یدۆزمه‌وه...
پاش تاوتوێكردنی بازاڕ و شه‌كه‌ت بوونێكی زۆر، مامه پیره‌ی دۆزیه‌وه.
- مامه ئه‌مه تۆ له كوێی؟
- مه‌رحه‌با كوڕم
- مه‌رحه‌بای چی به‌یانی له ماڵ ده‌رچووم به دوای تۆدا وا ئێستا نیوه‌ڕۆیه.
- به‌خوا كوڕم ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت..
- ئێ؟
- دوێنێ متمانه‌ی ته‌واوم به كابرای مزگه‌وت نه‌بوو، بۆیه ئێواره مامۆستایه‌م هه‌یه كه جێی بڕوامه، چوومه خزمه‌تی و مه‌سه‌له‌كه‌م حاڵی كرد.
- ئێ وتی چی؟
- فه‌رمووی دروست نییه؟
- بابه ئه‌و نازانێ
- به‌ره‌وه‌ڵا زۆر شاره‌زا و ڕاستگۆیه.
- جا ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه بۆ بیرێك له حاڵی تۆ ناكاته‌وه؟
- كوڕم مناڵ مه‌به، زۆر دڵسۆزه، بۆ خۆی چه‌ند جار هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئیشی بۆ داوم، به‌ڵام لای ئه‌و بۆ گه‌یشتنه مه‌نزڵ، نابێت ڕێی هه‌ڵه بگریته‌به‌ر.
- سا من وازت لێناهێنم.
- ڕۆڵەی شیرینم....
- هیچ مه‌ڵی عه‌سر وه‌ره ئێره‌و هه‌قت نه‌بێ.
له مامه جیابووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌فیل بگه‌ڕێت، به فڕكه‌یه‌ك خۆی گه‌یانده چه‌ند دۆست و ناسراوێكی و تا له ئه‌نجاما لای براده‌رێكی مه‌سه‌له‌كه‌ی به قووڵی دركاند و ئه‌ویش ڕازی بوو كه بیكاته پاسه‌وانی ڕۆژو موچه‌یه‌كی باشی بۆ ببڕێته‌وه .
......
تا ئێستاش، كه ماوه‌ی دوو ساڵه مامه پیره هه‌ر له‌وێیه، كه هه‌موو جارێك ئەگات به ئه‌م باوه‌شی پیا ئكات و نێو چاوانی ماچ ئه‌كات و ئه‌ڵێ:
- ڕۆڵه توانای پاداشتم نییه، وه‌لێ تۆ چۆن فریام كه‌وتی یه‌زدانیش زیاتر فریای تۆ بكه‌وێت.
4/12/1990
چوار شەممە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە