13/09/2024 559 جار خوێنراوەتەوە

ئەفریقیا.. لە هەفتەیەكدا 107 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە تۆماركراون

پەیام

لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە 100 حاڵەتی گیانلەدەستدان  بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە لە كیشوەری ئەفریقیا تۆمار كراون.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی ئەفریقی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی بڵاوی كردەوە، ئاماری گیانلەدەستدانەكان بەهۆی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون بە شێوەیەكی نیگەرانكەر بەرز بوونەتەوە و تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 100 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە وڵاتە ئەفریقییەكاندا تۆمار كراون.

لەوبارەیەوە جان كاسیا، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندەكە ڕایگەیاندووە، 107 حەڵەتی گیانلەدەستدان و سێ هەزار و 160 حاڵەتی تووشبوون لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تۆمار كراون، ئەوەش تەنیا هەفتەیەك دوای ڕاگەیاندنی پلانی ڕووبەڕووبونەوەی كیشوەری دێت لەلایەن ناوەندەكەیان و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ناوبراو وتیشی: لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە پیاوان بەڕێژەی 63 لەسەد بەرزترین ڕێژەی تووشبوونیان بە ئاوڵەی مەیموون تۆمار كردووە و 41 لەسەدیش لە نێو منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵاندا بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد دەكرێت نەخۆشیەكە لە دایكەوە بۆ كۆرپەكەی بگوازرێتەوە لە ماوەی دووگیانیدا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە مانگی ڕابردوودا چەند حاڵەتێكی تووشبوون و گیانلەدەستدا بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیوون لە 12 وڵاتی ئەفریقیا تۆمار كرا و هۆشداری لە مەترسیداری بڵاوبوونەوەی زیاتر درا، لە سەرەتای ئەمساڵیەوە تاكو ئیستا پێنج هەزار و 731 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەكەوە تۆمار كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

سەرەتا