4 رۆژ پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە
نەزۆکی، واتە ژن
ومێرد بە بێ مەنع کردن هەوڵی منداڵبوون بدەن بۆ زیاتر لە ۱۲ مانگ و منداڵیان نەبێت.
هۆکاری نەزۆکی
پیاوان:
هۆکارەکان
بەشێوەیەکی گشتیی دەکرێن بە دوو بەشەوە.
ـ کێشە لە دروستبوونی تۆوی پیاودا، واتە
پیاوەکە توانای دروستکردنی تۆوی نییە، یان تۆوی هەیە، بەڵام ژمارەیان جوڵە یان
شێوەیان ئاسایی نییەو ناتوانن هێلکەی ئافرەت بپیتێنن، ئەمەش چەندهۆکارێکی هەیە، وەکو
ئەمانەی خوارەوە:
ـ دەوالی گوون، دەوالی واتە فراوانبوون
و گەورەبوونی بۆری خوێنهێنەری گوون، دەبێتە هۆی کەمبونی ژمارەو جوڵەو گۆڕینی شێوەی
تۆو.
ـ زەبر بەرکەوتنی گوون.
ـ چارەسەری تیشک یان کیمیاوی شیرپەنجە.
ـ بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک هۆڕمۆنی
نێرینە (تێستۆستیرۆن) یان ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
ـ جگەرەکێشان و خواردنەوەی زۆری کحول،
کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر چالاکی و جووڵەی تۆو.
ـ دانەبەزینی گوون، ئەگەر لە کاتی
خۆیدا نەشتەرگەری بۆنەکرێت و نەهێنرێتە خوارەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی.
ـ نەخۆشی کوێرە ڕژێنەکان، وەکو ڕژێنی
ثایرۆیدو زیادی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین.
ـ نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرەو سستبوونی
گورچیلە، ئەگەر باش کۆنترۆڵ نەکرابێت.
ـ هەندێک حاڵەتی بۆماوەی و ناڕێکی لە
جینات و کرۆمۆسۆم.
کێشە لە گەیاندنی
تۆو بۆ رەحمی ئافرەت:
واتە نەخۆشەکە
تۆوی هەیە، بەڵام لەبەر گیران لە بۆری تۆودا یان نەبوونی توانای جووتبوون، وەک ئەم
هۆکارانەی خوارەوە:
ـ گیرانی بۆری گەیاندنی تۆو، ئەم
گیرانە لەوانەیە زگماکی بێت یان بەهۆی هەوکردن یان زەبر بەرکەوتن بێت.
ـ گیران یان تەسکبوونەوەی بۆری میز،
کە ناهێڵێت تۆو بگاتە ناو لەشی ئافرەت.
ـ نەخۆشی شەلەلی دڕکە پەتک، یان
برینداربوونی دەماری حەوز کە دەبێتە هۆی وەستاندنی پاڵنانی تۆو بۆ دەرەوەی لەشی
پیاو، واتە قزف ڕوو نادات.
ـ شلبوونی ملی میزەڵدان بەهۆی
نەشتەرگەری پڕۆستات یان برینداربوون یان هەندێک دەرمانەوە ڕوودەدات، دەبێتە هۆی
ئەوەی کە تۆو لەبری ئەوەی بۆ دەرەوە بڕوات دەگەڕێتەوەبۆ ناو میزەڵدان.
ئەو پشکنینانەی
لەوانەیە پێویست بێت ئەمانەی خوارەوەن:
ـ پشکنینی تۆو
ـ پشکنینی هۆڕمۆنەکان
ـ سۆناری گوون و سۆناری ملەوەن.
ـ پشکنینی میز،
پاش جووتبوون
چارەسەرەکان:
گۆڕینی شێوازی
ژیان
دابەزاندنی کێش
وازهێنان لە
جگەرە و کحول، لەبەرنەکردنی جلی تەسک و گەرما
وەرزش کردن.
دەرمان
بۆ کێشەی
هۆرمۆنەکان
بۆ هەوکردن
بۆ کەمی ئارەزووی
سێکسی یان ڕەقنەبوونی ئەندامی نێرینە.
نەشتەرگەری:
بۆ دەوالی گون
بۆ گیرانی
بۆریەکان
بۆ وەرگتنی
نمنونە لە گونەکان.
تەلقیح سناعی
یاخود منداڵی بلوری.
دکتۆر دانا ئەحمەد
پزیشکی پسپۆڕی
نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە