23/11/2024 580 جار خوێنراوەتەوە

پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

پەیام

پێشبینی دەكرێت پیشەسازیی داودەرمان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد ببێت.

بەپێی ماڵپەڕی گڵۆب نیوز وایر، پیشەسازیی بەرهەمهێنانی دەرمان لە جیهاندا بۆ ئەمساڵ نزیكەی 185 ملیار دۆلار بووە، هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2033، واتە بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئەم ژمارەیە 345 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت كە دوو هێندەی قەبارەی ئێستای پیشەسازیی دەرمانە.

هەروەها بەپێی ماڵپەڕی سینزا، لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، بازاڕی داودەرمان گەشەندنێكی زۆری بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشچوونی ئابوریی و كۆمەڵایەتیی و باشبوونی ژێرخانی چاودێریی تەندروستی، بەو هۆكارە چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2025 ـدا بەهای بازاڕی دەرمان بگاتە 60 ملیار دۆلار، هەروەها بە ڕێژەی لەسەدا 6 پۆینت 8 گەشە بكات.

لەسەر ئاستی عەرەبییش كەرتی پیشەسازیی دەرمان لە (سعودیە، ئیماڕات، جەزائیر، تونس، مەغریب، ئوردون و میسر) بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە دیوە.

هەفتەی ڕابردووش، كۆنگرەی چین بۆ پیشەسازیی دەرمان ڕایگەیاند: لە سێ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی پەكین ڕێگەیان بە بەرهەمهێنان 113 دەرمانی نوێ داوە و قەبارەی بازرگانیی دەرمان لە چین نزیكەی 14 ملیار دۆلاری ئەمریكییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

سەرەتا