16/12/2024 172 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بەفرەوە لە 26 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان پشووی فەرمییە

پەیام

بەهۆی بەفر و سەرما و سۆڵەوە لە 26 پارێزگای ئێران  ورۆژهەڵاتی كوردستان دەوامی خوێندن ڕاگیرا و دەرگای خوێندنگەكان داخران.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و سەرمای توند ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە خواست و پێویستی لەسەر بەكارهێنانی غازی ماڵان بەرێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، ئەمەش وای كردووە كێشە و مەترسیی كەمبوونەوەی غاز دروست ببێت. وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی نیشتیمانیی غازدا، دەوامی خوێندن لە 26 پارێزگای ئێران ڕاگیراوە.

داخستنی دەرگای قوتابخانەكان زۆرینەی ناوچەكانی رۆژهەڵاـی كوردستانیشی گرتووەتەوە، وەك ئیلام و كرماشان و سنە و ورمێ.

هەروەها ئەمیر عەباس جەعفەری، بەرێوەبەری گشتیی بەرێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ لە تەواوی قوتابخانەی حكومی و تایبەت و فەرمانگە حكومیەكان پشووی فەرمییە. داواشی كردووە خەڵكی ناوچەكە غاز و كارەبای كەمتر بەكاربهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان بەرپرسیارێتی هێرشێكی مووشەكییان بۆ سەر سعودیە گرتە ئەستۆ

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕی ئەکسیۆس: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان، مەترسیدارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكادا 55 ئێرانى كوژراون و 600 ی دیكە برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە وەڵامى چەند هێرشێکدا ئێران بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە ناوچەکە بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی نزیکەى یەک ملیار دینار کەمیکردووە

سەرەتا