14/03/2025 443 جار خوێنراوەتەوە

گەنجێكی ئەمریكی دوای 20 ساڵ لە بەندکردنى لەلایەن باوەژنەكەیەوە پۆلیس ڕزگاری کرد

پەیام 

لە ڕووداوێكی سەیردا گەنجێكی ئەمریكی دوای 20 ساڵ بەندكردنی لە ژوورێكدا لەلایەن باوەژنەكەیەوە، توانی لە ڕێی ئاگر بەردان لە خانووەكەیان خۆی دەرباز بكات.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە شاری وتربری لە ویلایەتی كۆنێتیكت ئاگادار دەكرێنەوە سەردانی شوێنی ڕوداوەكە دەكەن و پاش كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە بە چیرۆكێكی سەیر ئاشنا دەبن.

ئەوەش دوای ڕزگاركردنی گەنجێك لە ماڵەكەدا كە دواتر دانی بەوەدا نا كە خۆی بە ئەنقەست ئاگری لە ماڵەكە بەرداوە، تا خۆی ڕزگار بكات.

ئەوە گەنجە وتویەتی ماوەی 20 و لەتەمەنی 11 ساڵیەوە لەلایەن هاژینی باوكییەوە بەند كراوە و ڕووبەڕووی برسێتی و ئەشكەنجە بووەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا هیچ چارەسەرێكی تەندروستی وەرنەگرتووە.

فێرناندۆ سپاگنۆلۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی واتەربێری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو ئازارەی ئەو گەنجە قوربانییە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەرگەی گرتووە، دڵتەزێنە و بە خەیاڵدا نایەت".

باوەژنى گەنجەکە ناوى کیمبەرلی سولیڤانی تەمەن ٥٦ ساڵە و خاوەنی ماڵەکە بووە و ئەو کەسە بووە کە پەیوەندی بە ژمارە ٩١١ کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئاگرەکە بکاتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، سولیڤان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر و ڕفاندن و زیندانیکردنی ساختە تۆمەتبارکراوە و خراوەتە دەستبەسەرییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • پێش 1 هەفتە

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • پێش 1 هەفتە

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

  • پێش 4 هەفتە

    خواردنەوە كهولییەكان ساڵانە 800 هەزار كەس لە ئەورووپا دەکوژێت

  • پێش 4 هەفتە

    سلێمانی.. حاجى فایەقى خێرخواز ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ 150 هەژار دابیندەكات

  • پێش 4 هەفتە

    كەسێك لە غانا بانگەشەی تۆفانێكی هاوشێوەی سەردەمی پێغەمبەر نوح دەكات

  • 20/12/2025

    هیندستان.. حەوت فیل بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكەوە، مرداربوونەوە

سەرەتا