30/05/2025 468 جار خوێنراوەتەوە

دارایی عێراق: مووچەی مانگی ئایار بۆ فەرمانبەرانمان بە تەواوی مسۆگەرە


وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی مانگی ئایار بۆ فەرمانبەرانیان بە تەواوی مسۆگەرە.

 لە بارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە ڕایگەیاند، وەزارەتەكەمان بەپێی ماددەكانی 11 و 13 پابەندە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەی فیدراڵی،.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونیشی كردەوە، پابەندە بە دابینكردنی بودجەی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی عێراق بەبێ هیچ دواكەوتن و قەرزكردنێك. 

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتووە، ئەو لێدوانانە ڕەتدەكاتەوە كە ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاویكردوەتەوە، تیایدا گوایە وەزیری دارایی تەیف سامی بەنیاز نییە خشتەكانی بودجە پێشكەشی پەرلەمان بكات.

لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: وەزارەت چەندین جار ڕوونی كردووەتەوە مافی سەرجەم فەرمانبەران پارێزراوە، بە پشتبەستن بە فەرمانی بەشی یاسایی كە تێیدا هاتووە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرێك لە وادەی شایستەبوونیەوە كاریگەر دەبێت، پێچەوانەی ئەوەی نوێنەرەكەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش دووپات كراوەتەوە، كە وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابینكردنی بودجە و مووچەی مانگانە بەبێ هیچ دواكەوتنێك، مووچەی مانگی ئایار بەتەواوی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی شایستە دابینكراوە و مسۆگەرە، بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ قەرزێك لە داهاتی نەوت یان نانەوتی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی: له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی دڕندانه‌ بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ـیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

سەرەتا