11/04/2026 178 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

پەیام

دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری نوێی عێراق، نزار ئامێدی سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند: دروشمی "عێراق لە پێش هەمووانەوە" دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم بۆ خزمەتكردنی گەل و داهاتووی نیشتمان.

نزار ئامێدی سەرۆككۆماری نوێی عێراق، لە یەكەم وتاری فەڕمیدا و دوای خواردنی سوێندی دەستووری و وەرگرتنی دەسەڵاتەكانی، ڕایگەیاند: پۆستی سەرۆكایەتی دەوڵەت "ئەمانەتێكی گەورەیە". جەختیشی كردەوە، بە تەواوی لە قەبارەی ئەو ئاڵنگارییە ئاڵۆزانە تێدەگات، كە لە بوارە جیاجیاكاندا ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە. 

ئامێدی سوپاسی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد بۆ پشتیوانیكردن لە تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكان بۆ مسۆگەركردنی كارەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە.

سەرۆككۆماری نوێی عێراق ئاماژەی بەوەیش كرد، بە تەواوی لە قەبارەی تەحەدییە ئاڵۆزەكانی بەردەم وڵات تێدەگات، بۆیە بە كاركردنی لەگەڵ هەرسێ دەسەڵاتی جێبەجێكردن، یاسادانان و دادوەری بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیری وڵات پابەند دەبێت. 

هاوكات نزار ئامێدی هێرشەكانی سەر عێراقی سەركۆنە كرد و ڕایگەیاند: كار بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەكەدا و دوورخستنەوەی عێراق لە لێكەوتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییە نەرێنییەكان دەكات. 

جەختیشی كردەوە، دروشمی "عێراق لە پێش هەمووانەوە" دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانی بۆ خزمەتكردنی گەل و داهاتووی نیشتمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ توندتر ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات كردووه‌

سەرەتا