11/04/2026 519 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

پەیام

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە بڵاو كردەوە و ئەركی قۆناغی داهاتووی دیاریی كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دوابەدوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و دەرچوونی نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق پیرۆزبایی لە ناوبراو كرد و ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی تەواوكردنی ڕێڕەوی بنیاتنانی دەوڵەت و قووڵكردنەوەی پڕۆسەی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە ویستی گەل.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكەدا و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بەرز نرخاندووە و ڕایشگەیاند: ئەو هەنگاوە متمانەی هاووڵاتیان بە پڕۆسەی دیموكراسی بەهێزتر دەكات.

بەپێی ئەوەی چوارچێوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ كردووە "هەنگاوی داهاتوو یەكخستنی هەوڵەكان و زاڵكردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان و كاركردن بە ڕۆحیەتی هاوبەشی ڕاستەقینەی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەخوازێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    عێراق و میسر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوانیان ڕێكه‌وتن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

سەرەتا