06/06/2026 253 جار خوێنراوەتەوە

ڕووەكی گوڵی نیل هەڕەشە لە ڕووبارەكان و سامانی ئاوی عێراق دەكات

پەیام

لە عێراق هۆشداری لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی "گوڵی نیل" دەدرێت و داوا دەكرێت ڕێ لە گەیشتنی بە هۆڕەكان بگیرێت.

موسەننا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ڕایگەیاند: ڕووەكی "گوڵی نیل" لە پێنج پارێزگا بڵاو بووەتەوە و مەترسییەكی جدییە بۆ سەر سامانی ئاو، چونكە ڕۆژانە تەنیا یەك ڕووەك 3 تا 5 لیتر ئاو دەمژێت".

 تەمیمی هۆشداری دا ئەگەر ئەم ڕووەكە بگاتە هۆڕەكان، كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەم دەبێت و بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی میسریش لەو ڕووەوە، شاندێكی حكومی سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی قسەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو خودی سەرۆكوەزیران لەو كێشەیە ئاگادار كراوەتەوە كە ئەگەر ئەو ڕووەكە بگاتە هۆڕەكان وەزارەت بۆ بنەبڕكردنی ڕووبەڕووی ئاستەنگیی دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی هۆڕەكان ڕووبەرێكی ئاوی فراوانن و ڕووەكە زووتر تێیدا بڵاو دەبێتەوە و كارەسات دروست دەبێت.

گوڵی نیل لە مەترسیدارترین ڕووەكە غازییەكانە، بیانیە و لە 20 ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ عێراق گوازراوەتەوە، لە چەندین ناوچەی جیهانیش زیانی ژینگەیی گەورەی داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • پێش 1 هەفتە

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • پێش 3 هەفتە

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • پێش 3 هەفتە

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

سەرەتا