2 رۆژ پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
كۆڵۆمبیا.. ته‌قه له كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته كرا و بریندار كرا
له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانیدا له كۆڵۆمبیا ته‌قه له كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كرا و بریندار كرا.
به‌پێی گرفته ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌قه له میخایل ئۆریبی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كۆڵۆمبیا له ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێت كه هاوكات كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ڕابردوو.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌ئامانجگرتنه‌كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی ئه‌و كاندیده كۆڵۆمبییه‌دایه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوبراو بریندار بووه و به‌په‌له ده‌خرێته ناو ئۆتۆمبێلێكی نزیك قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی كۆڵۆمبیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م توندوتیژیه ته‌نیا به‌رانبه‌ر كه‌سێك نیه به‌ڵكو به‌رانبه‌ر دموكراسییه‌ت و ئازادیی بیر و سیاسه‌ته له كۆڵۆمبیا.
ئۆریبیی ته‌مه‌ن 39 ساڵ یه‌كێكه له ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاتی كۆڵۆمبیا، ئێستاش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت. به وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە