09/06/2025 551 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: لە دوانیوەڕۆوە ئەگەرى تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە ئەگەرى تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، سبەینێش بەگشتی ئاسمان ساماڵ  دەبێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەم  لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 09- 06- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەرى تاوە بارانی هەیە لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.
خێراى با / مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت. لە درەنگانى شەودا چاڵاک دەبێت ماوەیەکی کەم بۆ سەرووى 25 کم / س
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە  
مەوداى بینین / 8 – 9  کم  دەبێت.
سبەی سێ شەممە 10- 06- 2025
کەش/ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور  , ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات.
خێراى با / مامناوەند ( 5 – 15  )کم/س دەبێت،.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  8 – 10 کم  دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
2025-06-09

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

سەرەتا