09/06/2025 390 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەو راپۆرتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڵاویكردووەتەوە كۆنە

پەیام 

لە بەرامبەردا ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم تۆمەتبار دەكات بەوەی كە پشتی بە راپۆرتی دەزگایەكی هەواڵگری بەستووە و رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوانە دوورن لە كاری ئاژانسی وزەی ئەتۆم.

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئێران، رایگەیاندووە، "راپۆرتەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كۆكراوەی تەواوی ئەو راپۆرتانەیە كە پێشتر ڕادەستی كراون و تازە نین، بەڵام تازەكردنەوەی و بەستنەوەی بە ئێستاوە مەرامی سیاسی لە پشتەوەیە".

ئاژانسی وزەی ئێران راشیگەیاندووە، نیازی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەوەیە كە بڵێت ئێران هاوكاری ئێمە نیە، بەڵام ئەو راپۆرتەی كە ئاژانسەکە لە ڕێكخراوێكی هەواڵگرییەوە وەریگرتووە، پێشتر لە كۆكاری راپۆرتێكدا رادەستكراوە و مەبەست لێی پشكنینی ئامێر و پێكهاتەی تاقیگەكانمان بووە.

وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئێران، راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕوانگەیەكی سیاسیی لە پشتەوەیە كە دوورە لە كار و ئەركی ئاژانسەكە، بەڵكو پێویستە پشت بە راپۆرتی دڵنیایی خۆی ببەستێت نەك زانیاری هەواڵگری دەزگایەكی هەواڵگری وڵاتێكی دیكە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ دژی ئه‌م بڕیاره‌یه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ ئێران نزیك نه‌بنه‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی لاریجانی: ئێران بە تەواوی لە دانوستانەكاندا جددییە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل بە یاسا ڕێگە بە ڕووخاندنی خانووی فەلەستینییەكان دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆمبی نەتەقیوی ئەمریكی لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران هەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی توركیا: هیچ پلانێكمان بۆ كشانەوە لە سووریا نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق كۆدەبێتەوە و یەكلاكردنەوەی سەرۆككۆمار لە بەرنامەی كاریدا نییە

سەرەتا