پێش 3 هەفتە 255 جار خوێنراوەتەوە

عەلی زەیدی: حکوومەتێک پێکدەهێنین کە وەڵامدەری خواستی ھاووڵاتییان بێت


ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند حکوومەتێک دەھێنن کە وەڵامی داواکارییەکانی ھاووڵاتییان بداتەوە.
عەلی زەیدی دوای ئەوەی ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پێسپێردرا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "سوپاسی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەم کە منیان وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق بەربژێر کرد".
جەختی لەوەش کردەوە کە لە قۆناغی داھاتوودا، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاری لەپێشنەی دەبێت و وتی: "عێراق بەھۆی ئەوەی سەرچاوەی مرۆیی و سروشتی ھەیە، دەکرێت ببێتە دەوڵەتێکی بەھێزی ئابووری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی".
ڕاشیگەیاند: "بەرنامەی داھاتووی حکوومەتەکەی تەواوکەری ئەو ھەوڵانە دەبێت کە لەپێناو بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری خراونەتەگەڕ، ھەروەھا ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێکی ھاوسەنگ لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی".
ھەروەھا ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان حکوومەتێک پێکدەھێنن کە وەڵامی داواکارییەکانی ھاووڵاتییان بداتەوە و ڕەنگدانەوەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا