1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەكگرتووەكان: قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باری نائاسایی مرۆیی گەورەیە
پەیام
نەتەوە یەكگرتووەكان قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەك بارێكی نائاسایی مرۆیی گەورە ڕاگەیاند و داوای هاوكاریی نێودەوڵەتیی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلەكانی ئاوارەبوون دەكات.
ئایاكی ئیتۆ، بەرپرسی بەشی فریاگوزاری و ڕێكخەری هەرێمیی پەنابەران لە كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد: پەرەسەندنی قەیرانەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە ئاستی "باری نائاسایی مرۆیی گەورە" و پێویستی بە وەڵامدانەوەیەكی خێرا و گشتگیر هەیە لە سەرانسەری ناوچەكە و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا.
بەرپرسی بەشی فریاگوزاری و ڕێكخەری هەرێمیی پەنابەران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند: هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران و لوبنان بووەتە هۆی جووڵەی فراوانی دانیشتووان و ئاوارەبوونی بەكۆمەڵ. ئاماژەی بەوەش كرد "ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە ئێستادا میوانداری 25 ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی دەكەن، ئەمەش بارودۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە و پێویستی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی هەیە".
لە لایەكی دیكەوە، ڤۆڵكەر تورك، كۆمیساری باڵای مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لێكۆڵینەوەیەكی "دەستبەجێ، شەفاف و بێلایەنە"ی كرد لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەر قوتابخانەكەی "میناب" لە باشووری ئێران، و هۆشداری لە مەترسییەكانی پێشێلكردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە